له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ی ئاسۆس هه‌ردی عومه‌ر فه‌تاح و خوشكه‌زاكه‌ی راپێچی دادگا ده‌كرێنه‌وه
ئا: ئاوێنه
دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌سیفه‌تی ته‌میز بریاری ی‌دا سه‌رله‌نوێ هه‌ریه‌ك تۆمه‌تباران عومه‌ر فه‌تاح حسین كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و، به‌هێز عه‌بدولباقی محه‌مه‌د ئه‌مین خوشكه‌زای ناوبراو و به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی، راپێچی به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه بكرێنه‌وه.
دوا په‌ره‌سه‌ندنی دۆسییه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كێشه‌ی ئاسۆس هه‌ردی
كارزان فازیل كه یه‌كێكه له‌پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند" پاشئه‌وه‌ی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌ك له‌سلێمانی، له‌دۆسییه‌ی تایبه‌ت به‌سكاڵاكار ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، له 5/12/2011 بریاری ی‌دا به ئازادكردنی تۆمه‌تباران عومه‌ر فه‌تاح حسین‌و به‌هێز عه‌بدولباقی، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌دژیان، دواتر ئێمه وه‌ك پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس هه‌ردی له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی سلیمانی یه‌ك به‌سیفه‌تی ته‌میزی تانه‌ی یاساییمان له‌م بریاره‌دا، كه له‌رووی یاساییه‌وه بریارێكی ناته‌واوه، هه‌روه‌ها داواكاری گشتیش له‌سلێمانی به هه‌مان شێوه تانه‌ی له‌م بریاره دا له 3/1/2012 دا"؟.
نابراو وتی" پاشان دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی یه‌كه‌م، له 9/1/2012 بریاریدا ئه‌و بریاره‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك له بریاری ته‌میزی ژماره 23/ ت 2012 هاتووه" لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌دۆسیه‌كه‌دا ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه‌پێكاوه‌و ئه‌و دادگایه‌ش تێبینی كردووه كه وته وه‌رگرتنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه، ده‌بوایه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرایه له‌به‌ر رۆشنایی وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان به‌سیفه‌تی (شاهید)و، به‌ڵگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی تری دۆسیه‌كه، وه‌ك وته‌ی ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی‌و، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌لفونییانه‌ی كه له‌نێوان تاوانباراندا له رۆژی رووداوه‌كه‌دا رویداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌ی كه له‌نێوان ژنی تۆمه‌تبار عومه‌ر فه‌تاح و سكاڵاكار( ئاسۆس هه‌ردی) پێش رۆژێك له‌روودانی تاوانه‌كه كراوه".
به‌پێی ئه‌م بریاره‌ی دادگای ته‌میز سه‌رله‌نوێ ده‌بێت هه‌ریه‌ك تۆمه‌تباران عومه‌ر فه‌تاح حسین، به‌هێز عه‌بدول باقی محه‌مه‌د ئه‌مین، راپێچی به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه بكرێنه‌وه.
پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس هه‌ردی چی‌یان له لائیحه‌ی ته‌میزكه‌دا ده‌رخست
پاشئه‌وه‌ی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌ك له‌سلێمانی، له 5/12/2011 بریاری ی‌دا به ئازادكردنی تۆمه‌تباران عومه‌ر فه‌تاح حسین‌و به‌هێز عه‌بدولباقی، پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس هه‌ردی لائیحه‌یه‌كی ته‌میزیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی- به‌سیفه‌ی ته‌میزی كرد، كه كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگی له‌خۆ گرتووه كه تائێستا ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م كێَشه‌یه‌دا ده‌چن ئاگایان لێ نییه.
له‌و لائیحه‌یه‌دا هاتووه" بریاری ئیفراجكردنی تۆمه‌تبار ( عومه‌ر فه‌تاح‌و به‌هێز عه‌بدلباقی) له‌كاتێَكدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ هه‌واڵه‌كردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار بۆ دادگایی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگاییكردنیان به‌پێی ماده‌ی (406/31) یاسای سزادانی عێراقی( ئه‌م یاسایه شروعه به‌كوشتن، واته هه‌وڵدانه بۆ كوشتنی كه‌سێك)، له‌به‌ر رۆشنایی وته‌كانی تۆمه‌تبار معترف ( رزگار جبار ئه‌حمه‌د) كه دۆسیه‌كه‌ی بۆ جیاكراوه‌ته‌وه به‌هه‌مان ماده‌ی یاسایی دادگایی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها له لائیحه‌ی پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس هه‌ردیدا هاتووه كه" هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (معروف حسن، رزگار جبار ئه‌حمه‌د، به‌هێز عه‌بدولباقی، رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) له‌پێش تاوانه‌كه‌و دوای تاوانه‌كه له‌ماوه‌ی (35 ) كاتژمێردا 143 سه‌دوچلو سێ په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه". پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگی تره له‌دۆسیه‌كه‌دا بۆ تۆمه‌تباركردنی هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه.
سه‌باره‌ت به نه‌خشه دارشتنی تاوانه‌كه، له لائیحه‌كه‌دا هاتووه" چۆنێتی روودانی تاوانه‌كه له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تاوانه‌كه پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا بوون‌و سه‌ربازن‌و له‌ژێر فه‌رمانده‌ی لێپرسراوه‌كانیان نه‌بێت ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه تۆمه‌تباری یه‌كه‌م عومه‌ر فه‌تاح حسین به‌رپرسی هه‌موویانه‌و به‌هێز عه‌بدولباقیش به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی تۆمه‌تباری یه‌كه‌مه".
سه‌باره‌ت به ده‌وری عومه‌ر فه‌تاح له تاوانه‌كه‌دا، له‌لائیحه‌ی پارێزه‌ره‌كانی ئاسۆسدا هاتووه" تاوانه‌كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رێكخراوبووه‌و ئه‌م كه‌سانه هاولات ئاسایی نیین له‌چۆنێتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا، به واتای ئه‌وه‌ی له‌سه‌روخۆیانه‌وه فه‌رمانیان پێكراوه‌و ئه‌مانیش جێبه‌جێیان كردووه".
له‌م روانگه‌یه‌وه به‌پێی بریاری دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌سیفه‌تی ته‌میز هه‌ریه‌ك له عومه‌ر فه‌تاح كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌هێز عه‌بدلباقی بانگهێشتی به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینوه ده‌كرێنه‌وه.


















