مه‌لا به‌ختیار: برایم جه‌لال2500 درۆ‌و بوختانی هه‌ڵبه‌ستووه
گه‌ر روانینی "ئه‌لوین تافله‌ر" بكه‌ینه پێوه‌ر كه پێیوایه "گه‌لانی دواكه‌توو هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر رابردوویانه نه‌ك له‌سه‌ر ئاینده"، ئه‌وا كورد له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌دایه، كورده‌كان به‌رده‌وام به‌ستایشكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوویانه‌وه سه‌رقاڵن‌و له‌سه‌ر ورده‌كاریی رووداوه دووره‌كانی رابردوویان كێشمه‌كێشیانه.
یه‌كێك له‌و رووداو‌و مه‌سه‌لانه‌ی زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ر كراوه، سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و ناكۆكییه فكرییه‌كانی‌و ورده‌كاریی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی دوو ده‌یه‌ی 1970و 1980ی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه. "چۆن چه‌پكێك‌و كام مێژووی كۆمه‌ڵه" نوێترین كتێبه كه له‌مباره‌یه‌وه نووسرابێت، له‌م كتێبه‌دا مه‌لا به‌ختیار "خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ كتێبی "چه‌پكێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵه"ی برایم جه‌لال ده‌كات. ناوبراو رۆده‌چێته نێو ورده‌كاری رابردوویه‌كه‌وه كه پێده‌چێ به‌لای ئه‌م‌و هاوڕێكانیه‌وه ئاوابوونی بۆ نه‌بێت، ئه‌و له‌شه‌قامه‌كانی سلێمانی‌و له‌كۆڵانه‌كانی سابونه‌كه‌ران‌و له‌داڵانه‌كانی رۆژگاری خه‌باتی نهێنی‌و ژێرزه‌مینی‌و له‌دووتوێی چه‌ندین كتێب‌و سه‌رچاوه‌دا، به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێت كه ده‌شێت هه‌ندێكیان بێوه‌ڵام بن: ئایا كۆمه‌ڵه سێ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هه‌بوو یان نا؟ ئایا شه‌هید ئارام عێراقچی بوو یان نا؟ ئایا كۆمه‌ڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری بیری ماوی بوون یان نا؟ ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه بوو یان نا؟ ئایا خاڵه شه‌هاب به‌جلی كرێكارییه‌وه چووه‌ته ناو كوره‌ی گه‌چه‌كان‌و مه‌یدانی حه‌سیره‌كه‌و له‌وێ نوێنه‌ری ئه‌ریتریه‌كانی بینیوه یان نا؟!
تا سه‌ره‌نجام مه‌لا به‌ختیار له‌شه‌ن‌و كه‌وكردنی كتێبی "چه‌پكێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵه"دا ده‌گات به‌و ئه‌نجامه‌ی كه نووسه‌ره‌كه‌ی 2000 تا 2500 درۆ‌و بوختانی هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات بۆ په‌ی بردن به‌درۆكانی برایم جه‌لال، زیاتر له10 سه‌رچاوه‌ی خوێندووه‌ته‌وه له‌سه‌ر درۆ كردن‌و ده‌ڵێت برایم جه‌لال "پله‌ی ئیمتیازی به‌رده‌كه‌وێت له‌درۆكردندا". مه‌لا به‌ختیار پێیوایه "هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونی له‌وه ترسناكتر نییه كه‌سێك ناخی پڕ بێ له‌ڕق، كینه، بوغز، درۆ، بوختان‌و ترسنۆكی، ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌ش بكا به‌هه‌وێنی نووسین".
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه برایم جه‌لال "ئه‌و كتێبه‌ی بۆ شكاندنی دوو كه‌س نووسیوه كه ئه‌وانیش شه‌هید ئارام‌و مه‌لا به‌ختیارن"، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بوو "نوسه‌ری چه‌پكێك له‌مێژووی كۆمه‌ڵه ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شانه‌ی زیندانیكردنی سه‌ركرده‌كانی ئاڵای شۆڕشی له‌خه‌ویشدا بدیایه شه‌رمی بكردایه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌شی بگێڕێته‌وه، به‌ڵام شه‌رم‌و جه‌لاد! شه‌رم‌و پاسه‌وانی زیندانی شۆڕشگێڕان! كوجا مه‌رحه‌با!".
مه‌لا به‌ختیار، برایم جه‌لال به"جه‌لاد"ێك وێنا ده‌كات كه شانازی به"جه‌لاد"بوونی خۆیه‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له‌مێژوودا ده‌گمه‌نه، پاشان داكۆكی له"ئاڵای شۆڕش"و ره‌خنه له‌هه‌ڵوێستی "بازرگانانی شه‌ڕ‌و هه‌لپه‌رسته‌كانی" ئه‌وكاتی ناو یه‌كێتی ده‌گرێت كه جیاوازی بیروڕا‌و ئازادی له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌دا پێقبوڵنه‌كرا‌و ده‌ڵێت "هه‌ندێك له‌به‌رپرسان ئاڵای شۆڕشه‌كانیان بانگده‌كرد پێیانده‌گوتن: جاش باشتره له‌ئاش، بڕۆن ته‌سلیم ببنه‌وه ئه‌گینا خراپتان به‌سه‌ر دێنین. ده‌توانم به‌سه‌دان پێشمه‌رگه به‌ده‌یان فه‌رمانده‌و كادر، ناویان ریز بكه‌م كه ئاڵای شۆڕشیش نه‌بون، به‌ڵام له‌داخی سیاسه‌تی خراپی خه‌ڵكانی وه‌كو نووسه‌ر‌و هه‌لپه‌رسته‌كانی ناو شۆڕش‌و پێشێلكارییه‌كانی ئازادی، وازیان ده‌هێنا، یان ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یاخود ته‌سلیم ده‌بوونه‌وه، هه‌ندێكیان تاوانیشیان ئه‌نجامدا، ئه‌مانه نه‌ك ئاڵای شۆڕش نه‌بوون، به‌ڵكو دژی ئاڵای شۆڕشیش بوون".
برایم جه‌لال كه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1980دا زیندانه‌وانی ئه‌و زیندانانه بووه مه‌لا به‌ختیارو دوو هاوڕێی دیكه‌ی ئاڵای شۆڕشی تیا زیندانیكراوه‌و له‌كتێبه‌كه‌یدا به"خۆڕانه‌گرو تێكشكاو" وه‌سفیان ده‌كات، له‌م كتێبه‌دا مه‌لا به‌ختیار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌دات كه "ئێمه‌و مانان له‌سه‌ر جیاوازی بیروڕا كێشه‌ی چاوه‌ڕوانكراومان به‌سه‌ردا هات، كه نوسه‌ریش له‌و كه‌سانه بووه (بڕیاری له‌سێداره‌دانی) په‌سه‌ند كردووین‌و قبوڵیشی كردووه ببێته زیندانه‌وانی زیندانه‌كه‌مان، به‌ڵام پاش مانگێك له‌سه‌ر دزینی به‌شێكی بودجه‌ی نانخواردن‌و پێویستییه‌كانمان، ده‌ریانكرد".
هه‌روه‌ها برایم جه‌لال به‌كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخواز ناوده‌بات كه "له‌سێ كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌و دوو كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژاردووه‌و له‌هیچیاندا، چاره‌كێكی ده‌نگه‌كانیشی نه‌هێناوه، له‌سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیشدا كه دڵنیا بوو ده‌رناچێت، خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هه‌ڵبژارد".
مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌برایم جه‌لال ده‌گرێت كه هه‌رچه‌نده "له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌وه سه‌روبنی زمانی، به‌و توانا تیۆری‌و فه‌لسه‌فییه كه‌مه‌ی هه‌یه‌تی، دژی عێراقچێتی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان‌و شه‌هید شاسوار‌و هاوسوارانی تا ئێستاش قسه ده‌كات، (كه‌چی) ئه‌وێكی دوژمنی عێراقچێتی، ئه‌وێكی كوردستانیه‌كی چوارپارچه‌یی، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌بێته نوێنه‌ری كورد؟!".
ره‌نگه زۆربه‌مان له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا كه هه‌ندێكجار به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ی ورده‌كاریی رووداوه‌كانه‌وه خوێنه‌ر تووشی مه‌له‌ل ده‌كات، په‌رۆشی ئه‌وه بووبین مه‌لا به‌ختیار بگاته سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی رۆژانی زیندانیكردنی، كه چۆن چۆنایی رووداوی په‌لكێشكردنی به‌ره‌و زیندانی یاخسه‌مه‌رو توژه‌ڵه باس ده‌كات. ئه‌گه‌رچی به‌مدواییه له‌چه‌ند یاداشتێكدا ئاماژه به‌و رووداوه كراوه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه له‌زاری مه‌لا به‌ختیار خۆیه‌وه، گرنگیی‌و بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه چۆن‌و چی روویدا؟
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ره‌خنه گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌خاڵه شه‌هاب‌و داكۆكیكردنی مه‌لا به‌ختیار له‌ناوبراوو ده‌ڵێت "من یه‌كه‌مینجار كه له‌سه‌ر خاڵه شه‌هاب وه‌ڵاممدایه‌وه درز كه‌وته بۆچوونه‌كانمانه‌وه"، ئیتر ده‌گات به‌وه‌ی كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قسه‌كردنی سه‌باره‌ت به"رۆژانی زیندان"، هه‌ڵده‌گرێت بۆ به‌رگی دووه‌می ئه‌م كتێبه.
ره‌نگه ئاماژه‌دان به‌م خاڵه‌ش گرنگ بێت، كه له‌دێڕ‌و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌جیهانبینی‌و روانینی مه‌لا به‌ختیاردا به‌دیده‌كرێت، مه‌لا به‌ختیارێكی پێچه‌وانه‌ی رۆژگاری شه‌ڕی ناوخۆی ده‌یه‌ی 1990 كه به‌حه‌ماسه‌وه ده‌دواو "شه‌ڕی ناوخۆ"ی به‌پێویستییه‌كی مێژوویی ناوده‌برد وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكاو روسیا‌و چین روویاندا، ئه‌و راشكاوانه ده‌ڵێت "هه‌ندێك رووداو هه‌یه رووبه‌ڕوومان بۆته‌وه، قوربانی تیا دراوه، كه بیرمده‌كه‌ونه‌وه، موچڕكم به‌له‌شدا دێت، گه‌ر بێمه سه‌ر نووسینیشیان بێگومان به‌ش به‌حاڵی خۆم، ره‌خنه له‌خۆم ده‌گرم".

















