وته‌بێژی پێشوی سه‌رای ئازادی: هه‌موو كاتێك خۆپیشاندان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه
وته‌بێژی پێشوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی، ناسك قادر رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان تا له‌ڕێگه‌یه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌موو كاتێك خۆپیشاندان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
ئا: پشتیوان جه‌مال
چه‌ند رۆژێكی دیكه ساڵیادی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كه سه‌ره‌تا له‌شاری سلێمانییه‌وه ده‌ستپێكرد‌و پاشانیش قه‌زا‌و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، ئه‌مساڵیش له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له‌زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تیش (فه‌یسبوك)و له‌ناو خه‌ڵكیشدا ده‌نگۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بڵاوه.
خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوی سلێمانی دوای به‌رده‌وامبونی كه ماوه‌ی 62 رۆژی خایاند، رۆژانه له‌دوای نیوه‌ڕۆوه تا ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ وه‌خت له‌به‌رده‌ركی سه‌را به‌رده‌وام ده‌بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا‌و بۆ رێكخستنی كاروباری خۆپیشاندانه‌كه، ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی پێكهێنرا كه له‌چه‌ند رۆشنبیر‌و چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێكهاتبوون، دیارترینیشیان (د. فاروق ره‌فیق‌و ناسك قادر)ی خێزانی كه (ناسك) وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه بوو، به‌ڵام دوای كۆتایپێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان به‌هێز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ناسك قادر له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه جه‌ماوه‌ر توانیان له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد‌و وتی "ئه‌گه‌ر بڵێین خۆپیشانده‌ران شكستیان هێناوه له‌گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان ئه‌وا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو داواكارییه‌كان گه‌یشتن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی‌و هێز له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ردا كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان هێنا، نه‌ك به‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان".
داواكارییه‌كانی ساڵی رابردوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی كه داواكاری خه‌ڵك بوون بریتیبون له‌دوو جۆر (هه‌نوكه‌یی‌و ستراتیژی) هه‌نوكه‌ییه‌كان وه‌ك (سنوردانان بۆ ده‌ست ئاوه‌ڵایی حیزب‌و كوشتنی هاونیشتمانان‌و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌زگا حیزبییه‌كانه‌وه) بنه‌ڕه‌تی‌و ستراتیژییه‌كانیش وه‌ك (گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندانه‌كان‌و به‌فیڕۆنه‌دانی سه‌روه‌ت‌و سامانی خه‌ڵكی).
له‌كۆتایی مانگی رابردوشدا سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی چوار بڕیاری ده‌ركرد كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌داواكارییه‌كانی شه‌قامه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام به‌بۆچونی ناسك قادر هیچ یه‌كێك له‌و داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كراون‌و وتی "خه‌ڵكانی لێپرسراوی ناو ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه بانگه‌شه‌یان كردووه كه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێكراوه، له‌كاتێكدا هیچ بڕیارێكیان جێبه‌جێنه‌كراوه‌و ته‌نها بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش داواكاری خۆپیشانده‌ران نه‌بووه"، هه‌روه‌ها وتیشی "ده‌سه‌ڵات هه‌ست ده‌كات به‌كۆتایهَنانی خۆپیشاندان به‌به‌كارهێنانی هێز براوه‌یه، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی ته‌وازوعه‌وه ده‌ڵێم خۆپیشاندان ئامانجه‌كانی خۆی پێكا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پێشوی سه‌رای ئازادی پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مساڵیش خۆپیشاندانه‌كان ده‌سپێبكه‌نه‌وه، ناوبراو وتی "ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌كاتێكی دیاریكراودا دروستكرا‌و توانیمان كلتورێك دروست بكه‌ین، شه‌قامیش خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدایه، بۆیه داواكارم ئه‌و گروپانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن خۆیان بناسێنن"، ناسك قادر ئاشكرایكرد كه له‌سیاسه‌شدا پێشبینیكردن "هه‌ڵه‌یه"، چونكه وه‌ك ئه‌و، رونیكرده‌وه خۆپیشاندان مافێكی ره‌وایه‌و هه‌ر كاتێك داواكاری هه‌بوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان هه‌یه‌و وتی "خۆپیشاندانه‌كان ده‌ره‌نجامی ئه‌و سته‌مه بوو كه حیزبه‌كان كردیان‌و خۆڕسكانه بوو، هه‌میشه‌ش خۆپیشاندان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، بۆیه مه‌سه‌له‌كه 17ی شوبات نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات تا چه‌ندێك ئاماده‌ن داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن‌و چاكسازی بكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو خۆم بێئومێدم له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بڕوای به‌چاكسازی هه‌بێت"، سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان‌و به‌شداریكردنی خۆی وه‌ك (شه‌خس)، ناسك وتی "هه‌ر خۆپیشاندانێك بكرێت‌و بزانم پێویستی به‌منه وه‌ك هاونیشتمانێك بێ دوودڵی به‌شداری ده‌كه‌م".
له‌دوای دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسپۆن ده‌ستیپێكرد‌و ئۆپۆزسیۆنیش شه‌ش پاكێجی ئاماده‌كرد بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و كۆبونه‌وانه بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتاییان هات.
ناسك قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو خۆڕسك بوون‌و كاتێك فیشه‌ك ده‌نرا به‌خه‌ڵكه‌وه هیچ هێزێك پشتیوانی نه‌كردن‌و وتی "له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه ئۆپۆزسیۆنیش هێنده‌ی خه‌می ئه‌وه بووه كه بیر له‌چاكسازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بكاته‌وه، هێنده خه‌می رازیكردنی ئه‌و هێزه‌ی نه‌بوو كه له‌سه‌ر شه‌قام دروستبوو پشتیان بگرێ‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خه‌ڵكدا زیاتر بكات، ته‌نانه‌ت له‌هیچ دانیشتنێكدا ئۆپۆزسیۆن ره‌زامه‌ندی شه‌قامیان نه‌بووه، چونكه ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن كه ئۆپۆزسیۆن پێویستی به‌دانیشتن نییه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات".



















