پیاوێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ٨٧ منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌و دوو ساڵ
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سکه‌نداڵ (ریسواییه‌ك)ی گه‌وره‌ی دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان له‌هۆڵه‌ندا، ده‌ستدرێژی‌و به‌دڕه‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر چه‌ندین منداڵان له‌ئه‌مستردام ئاشکرا بوو.
تاوانباری سه‌ره‌کیش، پیاوێکه به‌ناوی "رۆبه‌رت ئێم" ، که له‌ساڵی" ١٩٨٣"، له‌وڵاتی لاتفیا Lettland له‌دایکبووه‌و له‌٢٠٠٨وه ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی وه‌رگرتوه.
رۆبه‌رت وه‌ک کارمه‌ندێک له‌چه‌ند دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان‌و شوێنی تردا له‌ساڵی "٢٠٠٧ تا ٢٠١٠" له‌ئه‌مستردام‌و جێگای جیاوازی تر کاری کردوه. کاره‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی منداڵی ته‌مه‌ن (له‌چه‌ند هه‌فته‌وه تا ٤ ساڵانه) بووه.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانی دادگای ئه‌مستردام، له‌ساڵی رابردودا، ده‌رکه‌وتوه که تاوانبار (رۆبه‌رت) لاقه كردن‌و ده‌ستدرێژی سێکسی به‌رامبه‌ر چه‌ندین منداڵی باخچه‌ی ساوایان ئه‌نجامنه‌داوه که کاری تێدا کردوه، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی کاره‌که‌ی خۆی، وه‌ک کارمه‌ندی باخچه‌ی ساوایان، خۆی گه‌یاندۆته ئه‌و ماڵانه‌ی که پێوستیان به‌ئاگاداریکه‌ری منداڵ هه‌بووه، هه‌ر له‌وێشدا به‌دڕه‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر چه‌ندین منداڵی تر ئه‌نجامداوه به‌بێئه‌وه‌ی که‌س گومانی په‌یدۆفیلی ئه‌م فیگوره بکات.
دیاره ئاشکرابوونی ده‌ستدرێژی سێکسی به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه بچوکانه، هه‌ر دایک‌و باوکی قوربانیه‌کانی توشی شۆک‌و شڵه‌ژان‌و شپرزه‌یی نه‌کرده‌وه، به‌ڵکو رودانی تاوانه‌که له‌ناو جه‌رگه‌ی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مستردام له‌لایه‌ک‌و کارکردنی کارمه‌ندێکی په‌یدۆفیل له‌سه‌نته‌ری منداڵپه‌روه‌رده‌کردن، که بانگه‌شه‌ی پاراستنی ده‌رونی‌و جه‌سته‌یی‌و په‌روه‌رده‌کردن ده‌کات، مایه‌ی سه‌رسوڕمان‌و تا راده‌یه‌کیش جێگای شه‌رمه‌زاریی‌و شووره‌یی بوو که چۆن په‌یدۆفلیک بتوانێت ماوه‌یه‌کی زۆر‌و به به‌رده‌وامی به‌بێئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکرێت، له‌شوێن‌و کاتی جیاوازدا کاری خۆی تاوانی وا گه‌وره ئه‌نجامبدات‌و له‌وه‌ش بترازێت کۆی کاره‌کانی ده‌ستدرێژیه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته تۆڕی ئینته‌رنێت‌و بۆ مه‌به‌ستی بزنسی پۆرنۆگرافی فه‌راهم بکات.
راستیه تاڵه‌که له‌وه‌دایه که دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان سه‌نته‌رێکه دڵنیایی‌و متمانه به‌دایک‌و باوک‌و کۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشێت، شوێنێکه ئاسایش‌و پاراستنی منداڵ له‌ئامێزده‌گرێت، نه‌ک بنکه‌ی چێژ‌و ئامرازێک بۆ حه‌زو ئاره‌زوی که‌سانی په‌یدۆفیل‌و تاوانباران بێت. سه‌نته‌رێک که تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر منداڵانی له‌ته‌مه‌ن چه‌ند مانگ‌و دوو ساڵانه ئه‌نجامبدرێت. دیاره گه‌ر له‌پرۆفیلی په‌یدۆفیل وردببینه‌وه، ده‌شێت که ئه‌م جۆره فیگورانه کار‌و ئیشی رۆژانه‌یان له‌و بنکه‌و شوێنانه‌دا ده‌دۆزنه‌وه که منداڵی تێدا ئاماده‌یه. کارکردنیان به‌هوشیاری له‌و ده‌زگایانه وه‌ک ماسکێکه‌و راستییه‌که‌ی ئه‌مانه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئاره‌زوی سێکسی خۆیاندا عه‌وداڵن.
هه‌ر بۆیه رۆبه‌رت ئێم خۆی خزاندبووه ئه‌و جێگا‌و شوێنانه که منداڵی تێدا بووه. بۆ نمونه کاتی خۆی که له‌کینیا بووه، له‌مه‌یته‌مێک کاری کردوه‌و که له‌ئه‌ڵمانیاش ده‌بێت هه‌ر له‌دایه‌نگا کار ده‌دۆزێته‌وه.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی* دادگای ئه‌مستردام ده‌رکه‌وتوه که ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی ده‌ستدرێژی سێکسی رۆبه‌رت که ئه‌نجامی داوه نزیکی ٨٧ منداڵه، به‌ڵام له‌به‌ر زۆر بچوکی ته‌مه‌نی منداڵه‌کان، وه‌ک له‌ته‌مه‌نی (ساڵ‌و دوو ساڵ)، که‌یسه‌کان زۆر ئاڵۆز بوه، نه‌توانراوه هه‌موو حاڵه‌ته‌کان بپشکنن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا هه‌ندێک له‌دایک‌و باوکی قوربانیان ده‌ستیان له‌سکاڵا هه‌ڵگرتوه‌و له‌به‌ر فشاری ده‌رونی خۆیان وازیان له‌تۆمارکردنی سکاڵاکه هێناوه.
به‌ڵام رۆبه‌رت ئێم دانی ناوه به‌تاوانه‌که‌ی که به‌رامبه‌ر (52) منداڵی کوڕ‌و (١٥) منداڵی کچ ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌نجامداوه. له‌یه‌کێ له‌منداڵه‌کان نزیکی (٢٠٠٠) فۆتۆو (١٣٨) فلیمی ڤیدیۆی گرتوه، تاوانبار ئه‌م ماتریالانه‌ی به‌مه‌به‌ستی کاری پۆرنۆگرافی به‌کارهێناوه. به‌گوێره‌ی زانیاری وه‌زاره‌تی داد فۆتۆکانی که به‌مه‌به‌ستی پۆرنۆگرافی له‌کاتی ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌م منداڵانه گرتویه‌تی (٦٠٠٠)و (٤٧٠) فلیمی ڤیدۆین. کۆی ئه‌و ماتریالانه‌ی که له‌کۆمپیته‌ره‌که‌ی رۆبه‌رت ئێم ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراون: (٤٦.٧٧٥) فۆتۆ، (٣٦٧٢) فلیمی ڤیدۆین.
هه‌ڵسوکه‌وت‌و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی په‌یدۆ به‌رامبه‌ر منداڵ کاریگه‌رو کاردانه‌وه‌ی خراپ‌و نێگه‌تیفی بۆ سه‌ر گه‌شه‌کردنی منداڵ ده‌بێت، له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مۆراڵه‌وه کارێکی نه‌گونجاوو نه‌شیاوه، ده‌چێته خانه‌ی پێشل‌کردنی مافی منداڵ، ئه‌نجامدانی کرداره‌که تاوانه‌و له‌ڕووی یاساوه سزای به‌رامبه‌ره. ئاشکرایه له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ی دیارده‌که تا ئێستا تابووه شوره‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌خۆگرتوه، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یدۆفیلی نه‌کراوه، به‌و مانایه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وا چڕ‌وپڕ نه‌کراوه که هه‌مو فاکته‌ره‌کانی گه‌شه‌کردنی مێشک پێش‌و پاش له‌دایکبوون‌و فاکته‌ره‌کانی خێزانی به‌وردی بگرێته خۆ.
*به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌سه‌ر جیاوازی ستره‌کتوری مێشک له‌په‌یوه‌ند به‌په‌یدۆفیلدا، به MRI ده‌رکه‌وتوه که ماده‌یه‌کی ره‌ساسی (خانه‌ی مولوله‌ی مێشک)، له‌چه‌ند به‌شێکی مێشک‌دا وه‌کو له "*Hypothalamus", "Amygdala"، له‌په‌یدۆفیلدا که‌متره. "Amygdala"، ئه‌و به‌شه‌ی مێشکه که له‌شێوه‌ی باده‌مه‌و په‌یوه‌سته به‌هه‌ستی ترس‌و شه‌ڕه‌نگێزی. تا چه‌ند "Amygdala" بچوک بێت، ریسکۆ بۆ ئه‌نجامدانی کاری په‌یدۆفیلی زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتوه بۆ نمونه له‌پێشاندانی فۆتۆی ئرۆتیک‌و سۆزداری که‌سێکی کامڵ به‌که‌سێکی په‌یدۆ، ده‌بینرێت، به‌شی مێشکی Hypothalamus، Prefrontale cortxی په‌یدۆفیل که‌متر به‌فۆتۆکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشک واته که‌متر هه‌ستی ده‌روژێت، ئه‌مه‌ش نه‌بوونی هه‌ست‌و حه‌زی په‌یدۆ به‌رامبه‌ر که‌سی کامڵ رونده‌کاته‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا گه‌ر ره‌سمێکی منداڵیک پیشانی په‌یدۆیه‌ک بدرێت، ده‌بینرێت که به‌شی مێشکی Amygdala کاریگه‌ری ده‌بێت‌و زیاتر ده‌وروژێت. به‌واتایه‌کی تر ستره‌کتوری مێشکی که‌سێکی په‌یدۆفیل جیاوازتره له‌که‌سێکی ئاسایی. په‌یدۆفیلی تێکچونێکه له‌مێشکدایه‌و پێوستی به‌چاره‌سه‌ری تایبه‌تی هه‌یه. له‌ساڵانی ١٩٣٨ تا ١٩٦٨ له‌هۆڵه‌ندا ٤٠٠ په‌یدۆفیل له‌ڕێگای میتۆدی خه‌ستاندن چاره‌سه‌ر کراون. له‌ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری مێشک، به‌شی Hypothalamus یارمه‌تی دروان، به‌ڵام ئێستا رێگا چاره‌سه‌ری تر دانراوه.
بێگومان سکه‌ندالی ده‌ستدرێژی سێکسی باخچه‌ی ساوایان، له‌ماوه‌یه‌ی رابردودا بووه خاڵی لێدوان‌و گفتوگۆی کارمه‌ندانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی فێربوون، پرسیار ده‌کراو چۆن‌و چی بکرێت بۆ نه‌هێشتنی سه‌که‌نداڵی گه‌وره‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی به‌رامبه‌ر منداڵ، ئایا دانانی کامێرا، وه‌ک دوو چاو، بۆ کۆنترۆڵکردن، له‌دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان، رێگاگرتنێکه له‌په‌یدۆفیله‌کان‌و پاراستنی منداڵ به‌هێز ده‌کات؟ ئایا لۆکاڵ‌و ژوره‌کان له‌جیاتی دیوار بکرێنه شوشه‌و هاوکات له‌هه‌موو گروپێکدا نۆرم بێت که پیاوێک‌و ژنێک پێکه‌وه کار بکه‌ن، ئیتر کێشه‌که بنبه‌ست ده‌کرێت؟ به‌و شێوه‌یه متمانه‌و باوه‌ڕی دایک‌و باوکانه‌ی که منداڵه‌کانیان بوونه قوربانی ده‌ستدرێژی سێکی چاک ده‌بێته‌وه؟ دیاره له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه گفتوگۆ زۆر کراوه‌و رێگاچاره‌سه‌ری جیا جیای بۆ دانراوه که لێره‌دا شوێنی ئاماژه‌کردن نییه.
په‌یدۆفیلی له‌هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌کدا بوونی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌کوردستان، له‌ناو هه‌ندێ خێزان‌و له‌قوتابخانه‌و شوێنی سپۆرت‌و کوچه‌و کۆڵان‌و نادییه‌کاندا تا رۆژی ئێستا، به به‌رده‌وامی منداڵان ده‌ستدرێژی سێکسییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت.
گرنگه زیاتر هه‌ڵمه‌ت بدرێت بۆ پاراستنی منداڵ‌و له‌ده‌ستدرێژی په‌یدۆفیلیه‌کان بپارێزرێن. ئیتر ئایا کرداره‌که له‌لایه‌ن مامۆستای ئایینی ئه‌نجام بدرێت، یاخود له‌لایه‌ن مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو به‌رپرسه‌وه بێت، له‌ناو خێزان‌و ماڵ‌و شوێنی سپۆرت‌و نادیه‌کان بێت، په‌یدۆفیله‌کان ده‌بێت رێکاری یاساییان له‌گه‌ڵ بکرێت‌و راده‌ستی دادگا بکرێن هاوکات چاره‌سه‌ری تایبه‌ت بکرێن.
* NRC , 11-1-2011
*NOS 25-11-2011
*Dick Swaab
*Hypothalamus: ئه‌و به‌شه‌ی مێشکه، ئۆرگانیسازی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کات، رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤدا وه‌کو خواردن، جوت بوون، شه‌ڕکردن، هه‌ڵاتن..
*Prefrontale cortx: به‌شێکی پێشه‌وه‌ی مێشکه په‌یوه‌سته به‌فرمانی ژیری‌و سۆزی وه‌ک بڕیاردان، پلاندانان، هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆنترۆڵکردنی کڵپه‌و حه‌ز.

















