ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی كه‌لێنی نێوان خۆپسشانده‌ران‌و ئۆپۆزسیۆن
بیریاران‌و توێژه‌ره‌وانی سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات ده‌ڵێن راست نیه بڵێیت 17ی شوبات بۆته مێژوو، به‌ڵكو حاڵی حازر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری كوردستان له‌هه‌مان دۆخدا ده‌ژین، واته 17ی شوبات، له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه ئه‌توانین بڵێین: ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌دژی گه‌نده‌ڵی‌و باشتركردنی ژیانی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابووریان له‌م هه‌رێمه‌دا خۆپیشاندانیان كرد كه به‌هاری عه‌ره‌بی فاكتێكی گرنگی ده‌ستپێكردنی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بو له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر بیرمان بێت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتدا هه‌مو لایه‌ك زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌دا ده‌كرد‌و خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌دا (ئه‌گه‌ر له ڕووی سروشتیه‌وه سه‌یری بكه‌یین، پێده‌چێت تا راده‌یه‌ك ئاسایی بێت، چونكه ئه‌و دۆخه‌ی هاته‌كایه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ‌و نوێ بوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كان كه پێویستی ده‌كرد به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت)، به‌ڵام بۆچی له سه‌ره‌تادا پشتكرایه خۆپیشاندانه‌كان‌و دواتر پشتگیری لێده‌كرا؟ ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی جێگه پرسیاره.
مانه‌وه‌ی 62 رۆژی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رجه‌م سه‌راكانی ئازادی له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كاندا نیشانه‌یه‌ك بوو بۆ به‌رده‌وامی به‌و خۆپیشاندانانه، ئه‌ویش به یامه‌تی‌و هاوكاری ئۆپۆزیسیۆن، هه‌ر چه‌نده زۆریش ئاساییه ئۆپۆزسیۆن یارمه‌تیده‌ری خۆپیشاندانه‌كان بێت‌و جوڵێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی بێت، به‌ڵام بۆچی شه‌رم بێت یان بۆ ده‌بێت به ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری لێبكات.
ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه پێشبینی ده‌كرا، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی حیزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه بوو كه ئه‌مساڵ له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتدا، ئۆپۆزسیۆن‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و خۆپیشانده‌رانی ساڵی ڕابردو، كه‌سوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی پارساڵ، خۆپیشاندانێكی گه‌وره ساز بكرێت‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان داواكاری خۆپیشانده‌رانی 17ی شوبات‌و ڕۆژانی دواتر دیسانه‌وه داوا بكرێته‌وه، چونكه هه‌ر هه‌مان دۆخه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داواكارییه‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌مه جگه له ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان به دادگا، به‌ڵێ كوا ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای ئازادی سلێمانیه‌وه هاواریان ده‌كرد: ده‌بێت ئیتر لێره‌وه بڕیاره‌كان ده‌ربچن‌و مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی ئێره بێت، یا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه به ته‌واوی گرنگیان ده‌دا به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خۆپیشانده‌راندا بوون، ئه‌ی ئێستا چی؟ بۆچی دۆخه‌كه ئاوه‌ژوو بویه‌وه؟!!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ریكه له نێو هاولاَتیان‌و ناوه‌ندی شه‌قام‌و جه‌ماوه‌ردا بۆچونێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ورده ورده به‌ره‌و جه‌مسه‌ری لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌چێت، تا جه‌ماری خۆپیشانده‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌لێنه‌یه كه ئه‌گه‌ری دروستبوونی لێده‌كرێت له نێوان خۆپیشانده‌ران‌و ئۆپۆزسیۆندا، ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات ئیدی ده‌بێت به‌شه‌به‌ق‌و لێكترازانی گه‌وره‌ی نێوان هه‌ردوولا، دواتریش به‌ناچاری په‌نا بۆ فریادڕه‌س‌و ڕزگاركه‌ری باشتر ده‌برێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر بره‌و به‌م بۆچونه ده‌دا ئه‌وه‌یه كه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، واته ڕۆژێك پێش 17ی شوبات، هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له بیری خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا نین، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش تاڕاده‌یه‌ك پیشبینی نه‌كراو، بۆیه ده‌كرێت بپرسین: چی شتێك ئۆپۆزسیۆنی والێكرد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ربگرێت؟ ئایا ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان نیه؟ ئایا چ ئاراسته‌یه‌ك له نێوان ئۆپۆزیسیۆندا باڵاده‌سته كه ئه‌م بۆچونانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟ ئایا باشتر نیه ئۆپۆزیسیۆن به زه‌بری خۆپیشاندان ده‌سه‌ڵات والێبكات ته‌نها ئه‌و یاسایه‌ی قه‌ده‌غه‌ی خۆپیشاندان ده‌كات، هه‌ڵبوه‌شتێنێته‌وه؟ ده‌پرسین: ئایا ئۆپۆزیسیۆن ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ی بۆ نه‌كرێت، له چوارچێوه‌ی چ جۆره ئۆپۆزیسیۆنێكدا جێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه؟

















