كه‌ركوك به‌ته‌نها پێویستی به‌پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نییه!!
ململانێی كه‌ركوكییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غداو ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی كه‌ركوكدا له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز‌و گرفتی جۆراوجۆر بوه، ره‌نگه له‌سه‌رووی هه‌مووییانه‌وه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بێت به‌مانا گشتگیرییه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا مایه‌ی نیگه‌رانیه چوارچێوه‌ی سنوری وشه‌ی (پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری) به‌شێوه‌ییه‌ك به‌رته‌سك كراوه‌و له‌قاڵبدراوه‌و فۆرمه‌له كراوه وه‌كئه‌وه‌ی به‌ته‌نها مانای چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان‌و شه‌قام‌و كوچه‌و كۆڵانی شار بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌مه زیاتر گه‌وره كرابێت ئه‌وه پرۆژه‌ی (كاره‌با)و (دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆو بینای خانوبه‌ره‌ی خراوه‌ته سه‌ر. ئه‌وه‌ی به‌لای هه‌موو كه‌ركوكییه‌كانه‌وه زۆرسه‌یره كه هه‌موو كایه‌ی رۆشنبیری‌و كولتووری‌و فه‌رهه‌نگی كه‌ركوك له‌ئه‌جیندای كاری خزمه‌تگوزاری كه‌ركوك وه‌لانراوه‌و هیچ بایه‌خێكی پێنه‌دراوه، ئه‌وه‌ی بڕوانێته كارنامه‌ی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك بۆ ساڵی 2012و ته‌رخانكردنی بودجه بۆ ئه‌و پرۆژانه بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست به‌و راستیه تاڵه ده‌كات كه هیچ بودجه‌ییه‌ك بۆ كایه‌ی رۆشنبیری كه‌ركوك ته‌رخان نه‌كراوه‌و به‌شێوه‌ییه‌كی مه‌ترسیدار پشتگوێخراوه.
پێش ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌و چه‌ندین نوسه‌ری تری كه‌ركوك جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه به‌رێگه‌ی كاری خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌توانرێت سنووربه‌ندێك بۆ كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان دابنرێت‌و رێگرییان لێبكرێت.واقیعی ره‌وشی كه‌ركوكیش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێكرد راستی ئه‌م بۆچوونانه‌ی ده‌رخست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا بوترێت نه من‌و نه نوسه‌ره به‌ڕێزه‌كانی تر مه‌به‌ستمان له‌خزمه‌تگوزاری ئه‌وه نه‌بووه كه بواری رۆشنبیری له فه‌رهه‌نگی خزمه‌تگوزاری ده‌ربهێنین‌و وه‌لاوه بنێین.
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕوای من كرۆكی كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كایه‌ی كولتوری‌و رۆشنبیری ئه‌م شاره‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه كه له بنیاتنانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م كایه‌وه كه‌ركوكیه‌كان به‌مێژوو ئاینده‌وه گرێده‌دا. هه‌رگیز چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه به‌وه ناكرێت كه باز به‌سه‌ر كولتورو فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیری كه‌ركوكه‌وه بدرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م شاره له‌و گۆشه نیگایه‌وه سه‌یری دۆسێی كه‌ركوك ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ‌و بایه‌خ به‌لایه‌نی ئاوه‌دانی‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌ركوك بده‌ن‌و بواری رۆشنبیری په‌راوێز بخه‌ن، ئه‌وا خودی تاكی كه‌ركوكی پشتگوێ ده‌خه‌ن، چونكه بواری رۆشنبیری په‌یوه‌سته به‌خودی مرۆڤه‌وه، له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م بۆ هه‌وڵ وته‌قه‌لاییان كه به‌بواری جوانكاری شاری ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان به‌بیر ده‌هێنمه‌وه كه خزمه‌تگوزاری راسته‌قینه به‌كه‌ركوكییه‌كان له شه‌قامی په‌روه‌رده‌و رۆشنبیرییه‌وه به‌رێ ده‌كه‌وێت !!
as3ad_aziz@yahoo.com

















