ئێران: رێككەوتنی ئەمریكا لەگەڵ توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا جێی نیگەرانییە
  2019-08-18       1452       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێككەوتنی ئەمریكا لەگەڵ توركیا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا، كارێكی "ئیستیفزازییە" و جێی نیگەرانییە.

ئاوێنە: عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لێدوانەكان و رێككەوتنی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریكا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ئیستیفزازی و جێی نیگەرانین.

وتیشی"ئەو جۆرە كارانە دەبنە مایەی ناسەقامگیری و...دەستوەردانن لەكاروباری ناوخۆیی سوریا و دەبنە مایە نائارامی لە ناوچەكە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە رەفتاری ئەمریكا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەری یاساو یەكپارچەیی خاكی سوریایەو دژ بە بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەكان و پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانە.

وتیشی"ئاساییە كە نیگەرانییە ئەمنییەكان لەسەر سنوری باكوری سوریا لەچوارچێوەی رێككەوتنە دوقۆڵییەكانی هەردو دراوسێدا و بە نیازی پاكەوە بڕەوێنرێنەوەو هیچ پێویست بە دەستوەردانی هێزە دەرەكییەكان ناكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×