2019-08-20   1391     
يه‌كێتی ئه‌وروپا لەکارلادانی چەند سه‌رۆک شارەوانیه‌کی کورد له‌چه‌ند شارێكی باکوری كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ''دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه''.
ئاوێنه: وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند ''نیگەرانن لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین و ئەو کردەوەیە رێزگرتن لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادار دەخاتە ژێر پرسیارەوە''.
وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی تورکیا دەڵێت ''دورخستنەوەو دەستگیرکردنی سیاسیه‌کان، دەنگدەران بێبەش دەکات لەهەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و ستەم و زیان گەیاندنیشە بەپرۆسەی دیموکراسی لەنێوخۆی ئەو وڵاتەدا".
دەشڵێت "لەپێناو بەدەستهێنانی چارەسەرێکی درێژخایەن و ئاشتییانە، داوا دەکەین بە زووترین کات متمانە بۆ پرۆسەی سیاسیی تورکیا بگەڕێندرێتەوە".
هاوکات "كاتی پیری"، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاروباری توركیا له تویتێكدا، ده‌ستنیشانكردنی قه‌یوم له شاره‌كانی دیاربه‌كر و مێردین و وان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ''هێشتا پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا تێنه‌په‌ڕیوه، توركیا ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه له كاره‌كانیان دورده‌خاته‌وه''.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کاتژمێر 05:55 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 19ی ئابی 2019 هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵوقە دا و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییە لە کارەکانیان دوور خرانەوە.
سەرۆک شارەوانییە دوورخراوەکان؛ عەدنان سەلجوق مزراکلی، هاوسەرۆکی گەورە شاری ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، هاوسەرۆکی گەورە شاری وان و ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شاری مێردین بوون کە سەر بە هەدەپەن.
لە شوێنی ئەوانیش ئەرکی بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد، گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان، پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وانیش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان.
بەگوێرەی ئیدعای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی ئەو سێ گەورە شارەوانییە "پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستییەوە" هەیە و وەزارەت بەڵگەی لەبەر دەستە کە ئەوانە هاوکاری ئەو رێکخراوانەیان کردوە.
هاوکات هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد رایگەیاند، "ئەم بڕیارە پێچەوانەی دەستورە، لە دۆخەکە ئاگادار نەکراونەتەوە و ئەوەی زەوت کراوە ئیرادەی گەلە".
لای خۆیانەوە، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، 62 په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه چوونە شاره‌كانی وان و دیاربه‌كر و مێردین.
هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی خۆیدا بڕیاری دا، شه‌ست و دوو په‌رله‌مانتار سه‌ردانی ئه‌و شارانه بكه‌ن، كه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان لادراون و له شوێنی ئه‌وان قه‌یوم دانراون.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په راشیده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان له خه‌بات و تێكۆشانی دیموكراسی به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه به به‌رده‌وامبوونی سته‌مكاران ناده‌ن.