2019-08-21   3565     
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایی له‌و "هێرشانه" ده‌ربڕی كه سه‌باره‌ت به چالێنجی ناشتنی نه‌مام بۆ سه‌وزكردنی خاكی كوردستان "له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتی و نزیك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم" ده‌كرێته سه‌ری و وتی ''دڵنیام حکومەتێکی پڕلە شکست و نەهامەتی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات''.
ئاوێنه: یه‌كێك له میدیاكان كاریكاتێرێكی لاهور شێخ جه‌نگی و رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد‌و كه تیایدا خاتوو رێواز نه‌مامێكی چاندووه، نه‌مامه‌كه ئاڵای كوردستانی كراوه به به‌ردا و له‌ولاشه‌وه وێنه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری كێشراوه كه ده‌ستی له پشتیه‌وه‌یه و ئاگرێكی پێیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاریكاتێرسته‌كه بیه‌وێت بڵێت لاهور شێخ جه‌نگی ده‌یه‌وێت داره‌كه بسوتێنێت.
لاهور شێج جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕۆی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌ك له ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا هاتووه: په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی پارتی و به تایبه‌ت مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور شێخ جه‌نگی نوسیویه‌تی: سوپاسی خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەم کەوا منی چاڵێنچ کردوە کەنەمامێک بنێژم بۆ سەوزکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان، بەڵام بەداخەوە میدیاکانی پارتی وبەتایبەتی نزیک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لەسۆشیال میدیا‌و ڕۆژنامەکانیان هێرشی ناڕەوا دەکەن."
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا نوسیویه‌تی: "دەمەوێت بە سەرۆکی حکومەت بڵێم ئەگەر ئەمە دەستپێکی کاری حکومەتداری ئێوەبێت دڵنیام حکومەتێکی پڕلە شکست ونەهامەت چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات."
رۆژی شەممە 17ی ئابی 2019، د۰رێوازفایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌شداریی له چاڵنجی "نه‌مامێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه"ی كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك بۆ داواكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد.
خاتوو رێواز فایه‌ق رایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سنووری شاری هه‌ولێر تێپه‌ڕێنێ و بگاته شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان، چاڵنجی هه‌یه‌ك له لاهور شێخ جه‌نگی و فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك-ی كرد هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له‌و پارێزگانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.