ترەمپ: لەمەودوا عێراق و ئەفغانستان دەبێت خۆیان روبەڕوی داعش ببنەوە
  2019-08-21       1198       
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەئێستا بەدواوە پێویستە عێراق و ئەفغانستان خۆیان روبەروی داعش ببنەوە.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامە نوسێکدا رایگەیاند ''رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەو دو وڵاتە لاوازکراون و لەئێستا بەدواوە ئەو دو وڵاتە پێویستە خۆیان روبەروی داعش ببنەوە''.

شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئێوارە زنجیرەیەک تەقینەوە لەنزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد رویانداوە کە هێزەکانی ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆر بەڵێندەری تێدایە و لەلایەن هێزێکی میلیشیا شیعەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە تەقینەوەکە ٨٠ کیلۆمەتر لەباکوری بەغدادەوە دورە و چەک و جبەخانەی هێزێکی میلیشیا شیعەکانی کردۆتە ئامانج.

هەروەها بەوتەی شاهید حاڵەکانیش تەقینەوەکان بونەتە هۆی تەقینی چەندین گولە هاون بەئاسمانی بنکەی سەربازی بەلەد دا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×