ئه‌ردۆغان‌و پوتن پێشهاته‌كانی‌ سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2019-08-23       551       
پوتن‌و ئه‌ردۆغان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاو ڤلادیمیر پوتن  سه‌رۆكی روسیا پێشهاته‌كانی‌ سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن‌و ئه‌ردۆغان هۆشداری‌ ده‌دات له‌رودانی‌ "كاره‌ساتی‌ مرۆیی" له‌ئیدلب.

ئاوێنه‌: میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان‌و پوتن په‌یوندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه‌و تێیدا پێشهاته‌كانی سوریاو لیبیاو په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانیان تاوتوێ كردووه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ له‌ئیدلب‌و هێرشه‌كانی، بۆته‌ هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، زیانیان به‌هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر گه‌یاندووه‌و له‌روی ئاسایشی نیشتمانی توركیاوه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جددیی گۆڕاون.

وته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كه‌ هێزەكانی سوپای سوریا توانیویانە گەمارۆی خاڵیكی چاودێری سوپای توركیا لەشارۆچكەی مورك-ی باشوری پارێزگای ئیدلب بدەن، ئەوەش دوای پێشڕەوی زیاتری سوپای سوریا دێت لەناوچەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×