ئه‌مڕۆ موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت
  2019-08-25       1132       


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ''ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت''. 

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌کی نوێ موچه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ بریاره‌ "ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی ئایاری 2019ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ره‌گه‌زنامه‌و ده‌زگای ئاسایش دابه‌شده‌كرێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م مانگه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، موچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دواكه‌وتووه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×