له‌بەریتانیا چەند كوردێك دەكەونە داوی ڕاوچییە منداڵبازەكانەوە
  2019-01-22       3465       


‎لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا  چەند گورپێك كەخۆیان ناو ناوە ڕاوچی منداڵبازەكان لەبەریتانیا،  دەیان كەسی منداڵباز ڕاو دەكەن‌و لەناویاندا چەند كوردێكیش هەن.



ئا: كاوە ڕەش



بەو پێیەی كۆمەڵگای ئەوروپی بەگشتی و بەریتانیا بەتایبەتی  كۆمەڵگایەكی شارستانیی و پێگەیشتوە،  بۆ زۆربەی كایەكانی ژیان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتی سۆزداریەكان، یاساو ڕێسای دیاری كراو ڕێكخراون. لەو نێوەشدا پەیوەندی ڕەگەزی نیرینەو مێینە، یاخود هاوڕەگەزەكان، كەتەمەنێكی دیاری كراوی یاسایی هەیە بۆیان.


‎لەمڕۆشدا بەهۆی ئاسان بوونی ئامرازەكانی په‌یوەندی گرتن لەڕێگای تۆڕە بەربڵاوەكانی سۆشیال مێدیاوە،  زۆرێك لەوكەسانەی وێڵ و حەوداڵی ڕەگەزی بەرامبەر، یاخود هاوڕەگەزی خۆیانن،  لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە  پەیوەندی دەبەستن. 


لەدوای  بەربڵاویی و زۆربونی تاوانەكانی دەستدرێژی سێكسی، لەلایەن كەسانی  بەتەمەن بۆسەر كچ و كوڕانی مندڵكار  لەبەریتانیا، چەندین گروپ لەشارو شارۆچكەكانی بەریتانیا،  بەناوی ڕواكردن و بەدەستەوەدانی ئەو كەسانەی ئارەوزوی  پەیوەندی گرتن بۆسەر مندڵ و نەوجەوانان دەكەن،  بكەونە داویانەوەو ڕادەستی پۆلیسیان دەكەن. 


ئەو گروپ و كەسانە  بەقسەی خۆیان، ئەنجامدانی ئەو كارەیان بۆئەوەیە، تا كۆمەڵگاو منداڵەكان بپارێزن لەدەستدرێژی ئەو مبداڵبازانە كەلە بەریتانیا بە وشەیەكی قێزەون بانگ دەكرێن paedophile. 


‎لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوشدا، چەند كوردێكی دانیشتوی شارە جیاوازەكانی بەریتانیا، لەلایەن ئەو كەسانەی خۆیان ناو ناوە ڕاوچی منداڵبازەكان ڕاوكراون و كەوتونەتە داوەكەوە. 


‎ئەوەی زیاتر جێگا شەرمەزاری بێزاركەرە بۆ ئەو كەسانەی دەكەونە داوەكەوە، نیشاندانیانە لەنێو تۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە. ئەو گروپ كەسانە كاتێك بەشێوەیەكی ڕێكخراوو وریانەوە، ئەو كاسەنە دەست نیشان دەكەن و دەستگیر دەكەن، كە كارمەندانی پۆلیس ڕێیان پێداون. هەربۆیەش دەسگیركراوەكان ڕاستەوخۆ ڕادەستی پۆلیس دەكرێن، دوای ئەوەی ئەوان وێنەو ڤیدۆیان دەگرن.



‎دواین پیاوی  كورد كە هەفتەی ڕابردوو  كەتۆتە داوی ئەو  ڕاوچیانەوە،  ئێستا ڤیدۆكەی لەسەر سۆشیال مێدیا بڵاوكراوەتەوەو بۆ پاراستنی ناسنامەو شوێنی نیشتە جێبونی لەڕووی یاساییەوە تا یەكلای بونەوەی كەیسەكەی لێرەدا ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە كوردە ئاشكرا ناكەین.   


ئەوەی دەردەكەوێ گەنجێكە  بەدەست دو كەسی كەڵەگەت و بەخۆوەیەو كە هەریەكەیان دەستێكی گرتووە وە ژنێكیش لەپشتەوە دەردەكەوێ، كەسێكیش لەپێشەوە بەڤیدۆ تۆماری دەكاو لە لایڤ بڵاوی دەكاتەوە.  هەروەك خۆیان كەبەزمانێكی زبرو سوكایەتی پێكردنەوو دەڵێن; لێگەڕێ بۆت ڕوون دەكەینەوە بۆ تۆمان پەلكێش كردوەو لێرەین، تۆ ئێستا ڕاستەوخۆ  لەسەر فەیسبوكی،   گروپەكە پرسیار لە كوردەكە دەكەن و دەپرسن، هۆكاری هاتن بۆ ئێرە بڵێ؟ كوردەكەش لەوەڵامدا دەڵێ: من تەنها بێرەدا ڕەت بووم، بەڵام ئەوان دەڵێن تۆ هاتووی بۆ ژوانی كچێكی سێزدەساڵ ،ئایا تۆ نازانی سێزدە ساڵ منداڵەو نابێ قسەو پەیوەندی لەگەڵ بگری؟ تۆ وێنەی ئەندامی نێرینەت بۆ ئەو كچە ناردوە، مەگەر ئەوە كارێكی نایاسایی نییە لەم ووڵاتە  هەوڵبدەی سێكس لەگەڵ كچی منداڵ و خوار ١٦ ساڵ بكەی؟



‎كوردە دەست بەسەرەكە دەڵێ; كچەكە گوتویەتی  وەك هاوڕێ  بمبینە، بەڵام دیسانەوە ئەو گروپە لێی دووپات دەكەنەوە كەقسە كردن و پەیوەندی لە مندڵاكارو سێزدە ساڵ، لێرە نایاساییە.



‎ بۆ دڵنیا بوونیش لەوەی كەو ئەو بوە چات و پەیوەندی لەگەڵ كچە بەناو سێزدە ساڵەكە هەبووە،  ئەوان زەنگ بۆ مۆبایلی كوڕە كوردەكە لێدەدەن و دەڵێن بزانە ئەو ژمارەیە هی تۆیە.  دیسانەوە پرسیار لە كوڕەكە دەكەنەوە دەڵێن، ئایە دەزانی تەمەنی یاسایی  چەندە بۆ ئەوەی بتوانی پەیوەندی لەگەڵ كەسێك ببەستی؟ لەوەڵامدا دەڵێ:  نا نازانم زانیاریم نیە.  كوردەكە تەمەنی خۆی ئاشكرا دەكات كەئەو ٢٩ ساڵە.  



هەرلەمیانی دەمەقاڵەی نێوانیان، ئەوان بە كوردەكە دەڵێین تۆ هاتوی بۆ ئێرە تا دەستدرێژی بكەیتە سەر منداڵەكانمان، تۆ كەسێكی زۆڵ و پیسی، كوردەكە لەژێردەستیاندا وەڵام دەداتەو دەڵێ، هەرگیز كاری وام نەكردوە، بەو زمانە ناشیرنەش قسە و سوكایەتی بەمن مەكەن.  بەپێی گێڕانەوەكانی نێوانیان گوایە ئەو كچە تەمەن سێزدە ساڵە، لەشاری (لیدز)وە، دێت بۆ بینینی ئەو كوڕە تەمەن ٢٩ ساڵە لەشاری هۆڵ،  بەڵام ئەوە تەنها سینارۆیەك بوە كەبەناوی كچەوە،  ئەو گروپە  كوڕەكەیان پێ هەڵخەڵاتاندوە، تا ئەو كەسانە ئاشكراو دەستگیر بكەن، كەدەیانەوێ پەیوەندی لەگەڵ منداڵ و هەرەزەكاری خوار ١٦ ساڵ  ببەستن، كەئەمەش نائاسایی و نا یاساییە. 


هەرچەندە  كوردەكە ئەوە ڕەتدەكاتەوە كەبۆ كاری سەرجێی ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ ئەو كچە سێزدە ساڵە بەستبێ، بەڵام  ئەوان تەواوی تێكست و نامەو وێنەو ژمارە تەلەفۆنی ئەو كوڕەیان لایە، هەربۆیە دەڵێن، تۆ بەكچەكەت گوتەوە لەگەڵ سێ كەسی تر دەژیم، بەڵام ژووری تایبەتی خۆم هەیەو دەتوانین پێكەوە بین، كوردەكەش دەڵێ، من تەنها بۆ ڕسم گرتن و هاوڕێیەتی  پەیوەندیم لەگەڵ بەستوە. ئەوكەسانەی كوردەكەیان لەبەردەستە دەڵێ دەمانەوێ ئەوەشت پێ بڵێین: كەئێستا ڕاستەوخۆ زیاد لە  ٣هەزار كەس لەفەیسبوكەوە سەیری تۆ دەكەن. 


ئێستا پۆلیس بەڕێگاوەیە بۆ ئەوەی قۆڵبەستت بكات و دواتر لەداگا دەتبینینەوەو هەروەها،  ناوت دەچێتە نێو لیست تۆماری تاوانە سێكسییەكانەوە. گروپەكە بەرداوم بەجنێو قسەی نەشیاو، سوكایەتی بەكوردەكە دەكەن، ئەویش لەدواجاردا دەڵێ، ئێوەش  وەك ئاژاڵ و كەر وان، ئێوەش زۆڵن، ئەوانیش دەڵێن ئێمە زۆڵێكی باشین، بەڵام وەك تۆ زۆڵێكی خراپ نین تا دەستدرێژی بكەینە سەر هەرزەكارو منداڵەكان. دواجار پۆلیس دەگات و تۆمەتبار دەخاتە پشتی ئۆتۆمبیلەوە، بەرەو وێستگەی پۆلیس دەبرێ. 


‎ئەوەی جێی سەرنجە ئەوە یەكەم كورد نیە كەلەبەریتانیا، كەوتبێتە داوی ئەو ڕاوچی منداڵبازەكانەوە، بەڵكو كوردی كەش هەن و ئێستا لەتۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە  بڵاو كراونەتەوە.


هەرساڵی ڕابردوو كوردێكی دیكەش بەو داوەوە بوو، بەڵام ئەو وەها خۆی نیشان دەدا كە هیچ زمان نازانێت و نەیزانیوە كەپەیوەندی بەستن لەگەڵ كچانی هەرزەكار نائاسایی و نایاساییە.


‎لەوەتەی ئەو تۆڕە دروست بووە، بەسەدان كەسی ئینگلیزو بێگانەی نیشتەجێی ئەو ووڵاتە، لەزۆربەی تەمەنە جیوازەكان، دەسگیركراوەكان و ڕادەستی پۆلیس كراون، لەسەر ئەتواری منداڵبازی. 



‎بەپێی دواین بەدواداچونی تۆڕی ڕاگەیاندنی  بی،بی،سی، لانی كەم تا ئێستا هەشت پیاوی ئینگلیز لەسەرتاسەری بەریتانیا، بەهۆی ئەوەی كەوتونەتە نێو ئەو تۆڕەوە دواتر ناو و ناوبانگیان لەكەدار بوە بەهۆی بڵاونەوەیان لەسەر تۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە، خۆیان كوشتوە. 


‎كچی یەكێك لەوانەی كە باوكی كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە،  بەناو لیسلی دەڵێ،دوای دوو ڕۆژ لەبڵاوبونەوەی ڤیدیۆی باوكە تەمەن ٦٧ ساڵانەكەی، ئەو بەمردوی لەماڵەكەیدا دۆزرایەوە. كچكەی دەڵێ، هێشتا نازانین ڕاستی چیرۆكەكە چۆن بوە، بەهۆی ئەوەی باوكی كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە، دوای ئەوەی گوایە ئەو ویستویەتی پەیوەندی سێكسی لەگەڵ كچێكی تەمەن پازدە ساڵان هەبێ كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە ناسیویەتی، بەڵام ئێمە وەڵامی ڕاستمان هێشتا دەست نەكەوتوە، دوای ئەوەی باوكم كۆتای بەژیانی خۆی هێنا كەیسەكەش داخرا.
‎ 

ئەو كچە دەڵێ، تەنانەت دوا مردنی باوكیشی نەیانتوانیوە  لەنزیك گۆڕستانی شارەكەیان بینێژن، بەڵكو لەترسان بەهۆی هەڕەشەی خەڵكەوە گوایە باوكی منداڵباز بوە، سەدان میل دورتر لەشارەكەیان بەخاكیان سپاردوە. ئەو دەڵێ، هێشتاش لەلایەن خاڵكانێكەوە بەهەڕەشەو دەستدرێژی  دەمان ترسێنن.


‎لیسلی دەڵێ، هەرگیز باوكی تا ئەوكاتەهیچ كێشەیەكی لەژیاندا لەگەڵ هیچ كەس  نەبوەو یەك تاونیشی ئەنجام نەداوە، ڕەنگە تەنها هەڵایەك  بوبێت وئەوی كەوتبێتە ناو.


‎لیسلی دەڵی، منیش كچەكانم ١٥ ساڵانن ئێستا چۆن بتوانم بڵێم باپیرتان paedophile بوە.


ئەو دەڵێ، بەڕاستی ئەوە كارێكی هەڵەیە بەر لەدادگایی كردن و لێكوڵینەوە، بێت و وێنەو ڤیدیۆی  كەسەكان بڵاو بكەیتەوەو شەرمەزارو لەكەداریان بكەیت.


‎پیاوێكی دیكەش بەناوی ڕۆبەرت پیرسۆن تەمەن ٥٦ ساڵ كەگوایە تێكستی لەگەڵ كوڕێكی تەمەن ١٤ ساڵاندا هەبوە، پلانی هەبووە  سێكسی لەگەڵ بكات، دوای سزا دانی بۆ ماوەی چوار ساڵ كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە. هەرچەندە لەڕاستیدا ئەوكەسەی ئەو ویستویەتی پەیوەندی لەگەڵ هەبێ یەكێك بوە لەو كاسەنەی لەنێو گروپی ڕاوچی منداڵبازەكان بوە.


‎ئەو گروپەی ئەو كارە دەكەن پەیوەندیان بەپۆلیسەوە هەیە، هەرچەندش بەرپرسی نیشتیمانی پۆلیس دەڵێ هێندێك جار بەڵگەكان ڕەنگە بەهێز نەبن، بۆیە ئێمە مەترسیمان لەسەر گیانی كەسەكان دەبێت و پێی نیگەران دەبین.


‎ئەو بەرپرسەی پۆلیس دەڵێ، تۆتبارو تەنانەت كەسوكاری تاونبارو قوربانیەكان مافی سكاڵاو بەدواداچونیان بۆ كەیسەكان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×