ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی‌ دادنوسەکان ده‌كات
  2019-09-10       687       
كۆبونه‌وه‌ى ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌
ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم‌و وەزارەتی‌ داد ده‌كات كه‌ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی‌ دادنوسەکان -عه‌ریزه‌نوسه‌كان- هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوه‌وه‌و تاوتوێی‌ پرسی‌ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی‌ دادنوسەکان كرا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەزۆرینەی دەنگی‌ 26 ئه‌ندام داوا له‌ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێم‌و وەزارەتی‌ داد کرا كه‌ گرێبەستی کۆمپانیای (INFORR) تایبەت بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەدادگان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشیانكرد كه‌ پڕۆژەکە بەشێوازی‌ کێبڕکێ بدرێتە کۆمپانیاکان، ئەوەش بەمەبەستی‌ کەمکردنەوەی‌ نرخ‌و لەپێناو بەرژەوەندی‌ گشتی‌ هاوڵاتیان.

بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی‌ دادنوسەکان‌و زیادكردنی‌ نرخی‌ عه‌ریزه‌ له‌ 2000 دیناره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار، ناڕه‌زایی هاوَلاتیانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌و ژێر فشاردا بڕی پارەکە بۆ 15 هەزار دینار کەمکرایەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×