هەپەگە: له‌ئاسمانه‌وه‌ هێرشمان كرده‌ سه‌ر سوپای‌ توركیا
  2019-09-10       1568       
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ بەتەکنیکی تایبەت چالاکییەکیان دژی‌ سوپای‌ توركیا ئەنجامداوه‌و سه‌بازێك كوژراوه‌.

ئاوێنه‌: لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانمان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەرو شەهید ڕۆنیا ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٠٠ پاشنیوەڕۆ لەگردی جۆمبەت لەناوچەی خواکورک لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دژی سوپای تورک لەئاسمانەوە بەتەکنیکی تایبەت چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربو."

هه‌په‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، "ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک لەگوندی شەلێ ناوچەی هێنەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، لەنێوان هێزەکانمان‌و سوپای تورک شەڕ ڕویدا، لەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بەناوی وەڵات، قارەمانانە شەڕێ کردو شەهید بو، ئۆپەراسیۆنەکە بەپشتیوانی یەکینە شاراوەکان ئێستاش بەردەوامە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×