بافڵ تاڵەبانی: پێویستە چاکسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەکاندا بکرێت
  2019-09-11       699       

بافڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی، رایگەیاند، پێویستە بە میكانیزمێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوەو چاكسازی ریشەیی لە دامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەنرداوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان چاویکەوت بە كۆلۆنێڵ (ڕۆی نەتارجان) ڕاوێژكاری تایبەتی سەربازی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو (مارک پاکسمان) فەرماندە لەھێزی ئاسمانی مەلەکی بەریتانیا.

لە دیدارێکدا، کە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەبو، باس لە بایەخی ھاریکاری و کاری ھاوبەش کرا، لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان، بۆ بەگژاچونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆرو سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لەناوچەکە.

لەوڕوەشەوە، بافڵ تاڵەبانی، چەند پێشنیارێکی خستەڕو، بۆ رێکخستنەوەو چاکسازیکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگەو داوای لە ھاوپەیمانانیش کرد ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە بن.

هەروەك راشیگەیاند، پێویستە بە میکانیزمێکی ھاوچەرخ و سەردەمیانە ھێزی پێشمەرگە رێکبخرێتەوەو چاکسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەکاندا بکرێت.

ھەر لە دیدارەکەدا دواپەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی و کێشەکانی ھەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لەچارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە لەسەر بنەمای دەستور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×