ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بنكه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی له ناحیه‌ی ریاز-ی سه‌ر به حه‌ویجه له‌باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك كرده‌وه ئامانج و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ده‌ڵێت؛ به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان یه‌كێك له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بوه كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه لێخوڕاوه‌و ده‌روازه‌ی بازگه‌ی ناحیه‌ی ریاز-ی كردۆته ئامانج.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له هێرشه‌كه‌دا یه‌كێك له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌وه‌ی خراوه‌ته‌ڕو زانیاری سه‌ره‌تایین و دواتر ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه میدیا عێراقییه‌كان باس له برینداربونی سێ كه‌سی دیكه ده‌كه‌ن له‌و هێرشه‌دا.