عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە
  2019-09-14       1806       

لەپڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیدا بۆ رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، عومەر سەید عەلی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە بەڕێوەچو. بۆ پۆستی رێكخەری گشتی هەریەكە لە عومەر سەید عەلی و شۆڕش حاجی لە كێبڕكێدا بون.

بەپێی زانیارییە عومەر سەید عەلی، بە بەدەستهێنانی 28 دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، بۆ جارێكی دیكە بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردراوەتەوە و شۆڕش حاجی ركابەری تەنها 12 دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بەدەستهێناوە.

عومەر سەید عەلی

1975 بوەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە 

1976 لەلایەن حكومەتی عێراق لە 11ی تەمموز سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

1979 بەر لێبوردنی گشتی كەوت‌و ئازادكرا

1980 بەھۆی بۆردومانی فڕۆكەوە، لەكێوەڕەش بریندار بوە  

1992 بوەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان 

2002 بوە بەئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراندوە 

2017 بۆ جاری یەكەم بوە بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆش 14/09/2019 بۆ جارێكی دیكە بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×