هێرشەکەی سعودیە بوە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت
  2019-09-16       819       

نرخی نەوت بەهۆی هەردوو هێرشی سەر ناوەندی بازرگانی نەوت و کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی بوە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا پانزە.



ئاوێنه‌: دوا بە دوای هێرشەکان بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆی تایبەت بە بەواری نەوت، نرخەکەی لەسەدا ١٥ زیادی کردووە و نرخی خاوی برێنت بۆ ٧١.٩٥ دۆلار بەرزبووەتەوە هاوکات پێش هێرشەکان لەسەدا ٦٦.٢٧ بووکە زیاتر لەسەدا ١٠ی بەسەردا زیاد بووە.

لەلایەکی دیکەوە نرخی بەرمیلی خاوی ئەمریکی بە ریژەی لەسەدا ١٥ بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک بەر لە هێرشەکان نرخی بەرمیلێک ٣٧.٥٧ دۆلاربوو، بەڵام دوای هێرشەکە بۆ ٦٣.٣٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.

رۆژی شەممەی رابردو، دو هێرش بە جیا بۆ سەر کارگەی نەوتی سعوودیە ئەنجامدراو بەو هۆیەوە نیوەی بەرهەمهێنانی سعوودی وەستێنرا کە دەکاتە لەسەدا ٦ی سەرجەم بەرهەمهێنانەکانی نەوتی جیهانی.

پسپۆران رادەگەیەنن کە نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥ بۆ ١٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان گەر سعوودیە دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان نەکاتەوە، ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×