2019-09-16   715     
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه ''باندێكیان ده‌ستگیر كردووه كه بازرگانیان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردوه''.
ئاوێنه: نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد ''هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه باندێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه بازرگانیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ كردووه''.
وتیشی ''بانده‌كه پێنج كه‌سن كه هه‌ر پێنجیان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و له‌باشووری عیراقه‌وه هاتووه و له‌سلێمانی بازرگانیان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه و له‌ئێستادا ده‌ستگیر كراون و دانیان به تاوانه‌كانیان داهێناوه و دۆسییه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به سه‌ر 15 ده‌مانچه و 5 كڵاشنیكۆف و تاپڕێك بێ مۆڵه‌تدا گیراوه.