2019-09-19   918     
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند ''دەیانەوێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ژمارەیهک بنکە و بارەگای سەربازیی لەباکوری سوریا جێگیر بکەن''.
ئاوێنە: خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند'' سوپای وڵاتەکەی ژمارەیهک بنکەی چاودێریی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا جێگیر دەکات بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)''.
ئاکار روونی کردوەتەوە؛ ''تورکیا دەیەوێت بە قوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی نێوان سووریا و وڵاتەکەی پێگەی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا دابمەزرێنێت''.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وەزیری بەرگریی تورکیا رەخنەی لە ئەمەریکا گرتووە بۆ ئەوەی هاوکاریی تەواوەتی سوپای وڵاتەکەی ناکات بۆ گەشت کردنی هاوبەش بە درێژایی 440 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی سووریا و تورکیا.