كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی چاوەروانی كابینەی نوێی حكومەتن
  2019-01-24       759       

بەرپرسی سەندیكای تەندروستی سلێمانی، هاوژین موحەمەد لەبارەی بایكۆتی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی رایدەگەیەنێت ئەوان چاوەروانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمن بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی، باس لەوەش دەكات برینی ژەمەخواردنی ئەو كارمەندانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە هێندەی تر تورەییەكانی زیادكرد.


ئاوێنە: هاوژین موحەمەد، بەرپرسی سەندیكای تەندروستی سلێمانی بە ئاوێنەی راگەیاند بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی هیچ ئومێدێكمان بەم كابینەیەی ئێستا نیە، بەڵام چاوەروان‌و بەئومێدن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتی دامەزراندن بدرێت بەو كارمەندە خۆبەخشانە، هۆشداریش دەكات بەوەی ئەگەر كابینەی داهاتوش  كەمتەرخەم بێت لەئاست دامەزراندنیان ئەوكات هەڵوێستی توندتریان دەبێت.


ئەو وتی "لەچەند رۆژی رابردو بە بریارێك ژەمەخواردنی كارمەندە خۆبەخشەكانی تەندروستی بردرا، ئەمە بەراستی بریارێكی نارەوا بو دەرهەق بە كارمەندەكان لەكاتێكدا ئەوان ئیش‌و كارەكانی كەرتە تەنردوستییەكان بەرێوە دەبەن‌و بۆشاییەكی زۆریان پركردوەتەوە، برینی ژەمە خواردنەكەیان بە بیانوی قەیرانی دارایی هێندەی تر ئەو كارمەندانەی تورە‌و نیگەران كرد".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×