قوتابییه‌کی کورد لە کێبەرکێی زمانەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێنا
  2019-09-26       2597       


قوتابییه‌کی کوردی دانیشتووی دهۆک لە زمانی ئینگیلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئەڵمانی، عەرەبی و کوردی شارەزاییی تەواوی هەیە و لە کێبەرکێی زمانەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

ئاوێنه‌: بەتوول قوتەیبە قوتابییه‌کی خوێندنگای کۆلیژی ئیشقە لە دهۆك کە لە تاقیکردنەوەیێکی شارەزاییی زماندا لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی کردووە و لەو کێبەرکێیەدا بە پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئەم کچە کوردە به‌ ناوی "بتول قوتەیبە" کە قوتابیی پۆلی شه‌شه‌مه‌ له‌ خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك، لە تاقیکردنەوەیێکی جیهانیدا لە سەر ئاستی 15 هه‌زار کەس لە شارەزاییی زماندا، پله‌ی یەکەم به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ساڵانە تاقیکرنەوەیه‌کی ئۆنڵاین لە رێگه‌ی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئاستی جیهان لە شارەزاییی زمانە جیهانییەکاندا دەکرێت، بو ئەمساڵیش بتول کە خەلکی قەزای شێخانە، بەشداری له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌كات و لە کێبڕکێیەکەدا پلەی یەکەمی به‌ده‌ست هێنا.

تاقیکرنەوەکە زمانەکانی ئینگیلیزی، تورکی، فه‌ره‌نسی، ئەڵمانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیكه‌ لەخۆ دەگرێت.

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئەم قوتابییە کوردە بەهۆی شارەزایی لە زمانانی تورکی پێش قوتابییە تورکەکان کەوتووە و توانیویەتی لە کۆی 15 هەزار بەشداربوو لە پلەی یەکەم بێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×