ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو: پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین
  2019-10-09       2918       

ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند،'' پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیوادارن به‌ زوترینكات ئاشتی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت''.

ئاوێنه‌: ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، "پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ زوترینكات ئاشتی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".

ئەكرەم ئیمامئۆغلو كه‌ سه‌ر به‌ پارتی گه‌لی كۆمارییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌مساڵی توركیادا به‌ پشتیوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاندیدی ئاكپارتیدا به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئەردۆغان  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند  فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×