ئاڵدار خەلیل: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ حكومه‌تی سوریا بكه‌ین
  2019-10-09       1028       

ئاڵدار خەلیل دوای دەستپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا،  ڕاگەیاند ئیدارەی خۆسەر ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومه‌تی سوریا، بەڵام ڕووسیا کە باسی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقی کردووە لای کورد خۆش ناو نیە و لە مەسەلەی عەفریندا قسەی خۆی شکاند.

ئاوێنه‌: ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سووریا  سەبارەت بە هەوڵی دیپڵۆماسییانە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە باکووری سووریا ڕایگەیاندوه‌: "لە ئێستادا وەزعەکە باش نیە و ئەمریکا وەفای بۆ بەڵێنەکانی خۆی نەبوو".

پرسیاری ئەوەش لە ئاڵدار خەلیل کرا کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشنیازی کردووە کورد لە دەوڵەتی ناوەند نزیک ببێتەوە چی لەو بارەیەوە دەڵێن؟ ناوبراو لە وەڵامدا ڕایگەیاند: ڕووسیا خاوەنی قسەی خۆی نیە و لە مەسەلەی عەفریندا ناوی زڕا چونکە ئیلتیزامی بە بەڵێنەکانیەوە نەکرد.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سووریا ئاشکراشی کرد: "ئێمە هەر لە سەرەتاوە وتوومانە ئامادەی دانووستاندنی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی  سوریا و ئەمڕۆ بێت و سبەی بێت دەبێ هەر گفتوگۆ بکەین."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئەگەر دەوڵەتی ناوەندی سوریا لە گفتوگۆکردن جیدییە دەبێت لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا هەست بە بەرپرسیارێتی بکات''.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×