ترامپ بۆ کورد: تا قولایی ٣٠ کیلۆمەتر پاشەکشە بکەن
  2019-10-13       3892       

دۆنالد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمەریکا داوا لەهەسەدەو ئەو هێزە کوردییانە دەکات کە چەند ساڵیک لەشەڕی دژ بەداعشدا هاوپەیمانی ئەمەریکا بون، لەبەرەمبەر لەشکرکێشی تورکیادا شەڕ نەکەن‌و تا قولایی ٣٠ کیلۆمەتر لەباکوری سوریا پاشەکشە بکەن


ئاوێنە: دۆنالد ترامپ، رایگەیاند کە پێویستە تورکیا رێگە لەهەڵاتنی دیلەکانی داعش بگرێ‌ لەو ناوچەیەی باکوری سوریادا کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تیا ئەنجام دەدات، ئەو وتی "ئەرکی تورکیایە چاودێری زیندانیانی داعش بکاو بەرگری لەکەمایەتییە ئایینییەکانیش بکات".

ترامپ کە لەکۆبونەوەیەیکی هەوادارانیدا درەنگانێکی شەوی رابردو وتاری دەخوێندەوە لەواشنتۆن، ئامۆژگاری شەڕڤانانی کوردی کرد لەناوچە سنورییەکانی سورکیاو تورکیا پاشەکشە بکەن، ئەو بەکوردی وت "ئێوە کە فڕۆکەی جەنگیتان نییە، روبەڕوبونەوەتان دژ بەهێزێک کە فڕۆکەی جەنگی هەیە قورس‌و زەحمەتە". 

وتیشی "هیوادارم کورد تا قولایی ٣٠ کیلۆمەتر لەسنوری تورکیا دوربکەونەوەو پاشەکشە بکەن".

دەربارەی کشانەوەی سەربازانی وڵاتەکەشی لەباکوری سوریا، ترامپ وتی "پێویست ناکات سەربازانی خۆمان تا ٥٠ ساڵی تر بۆ پارێزگاری کردن لەسنوری تورکیاو سوریا لەو ناوجەیە بهێڵینەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×