وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند؛ ئاماده‌ن بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ی ساڵی 1998 به‌و مه‌رجه‌ی توركیا هێزه‌كانی له‌سوریا بكشێنێته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیكردنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ببێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"كۆماری عه‌ره‌بی سوریا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هێشتا پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌و رێككه‌وتننامه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دژایه‌تی تیرۆر به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه له‌نێوان هه‌ردو وڵات."
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا باسی له‌وه كردوه كه زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كه هه‌فته‌ی رابردو له‌لایه‌ن ڤیلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیاوه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی روسیاوه وروژێنرا، وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیكردنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ببێت و هێزه‌كانیشی له باكوری رۆژئاوای سوریا بكشێنێته‌وه.
به‌یاننامه‌كه وتویه‌تی"سوریا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر كاراكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردو وڵات بۆ باری پێشوی و هه‌روه‌ها توركیا پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیكردن و هاوكاری دارایی و چه‌كداركردن و مه‌شقپێكردنی تیرۆریستان ببێت و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش له‌و ناوچانه‌ی سوریا بكشێنێته‌وه كه داگیری كردون."