ڤیدیۆ...ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر قارچكه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ی گه‌رمیان ده‌كرێت
  2019-01-27       2101       

هه‌فته‌ی رابردو له‌ گه‌رمیان قارچكێكی ده‌گمه‌ن دۆزرایه‌وه‌. به‌پێی قسه‌ی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.خالد فایه‌ق مامۆستای بەشی بایۆلۆجی زانکۆی گەرمیان و چالاکی بواری ژینگە، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قارچكه‌ كردوه‌.

ئاوێنه‌، ئه‌یاد محه‌مه‌د: به‌پێی قسه‌ی د. خالد فایه‌ق قارچكه‌كه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ قارچكی‌  (morchella esculenta) گرنگی خۆی هەیەو جگەلە خواردن بۆ دەرمان بەکاردێت و لەڕوی ئابورییەوە گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت؛ نرخەکەی بەفرێشی لەنێوان 50 بۆ 100 دۆلارە بەڵام بەوشکی نرخی 200 بۆ 300 دۆلارە گەر ئەنجامێکی باشمان دەست کەوت هەوڵدەدەین کێڵگەی بۆدروست بکەین.

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ئاوێنه‌دا د. خالد فایه‌ق زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕو.

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×