وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا پێشبینی دەکات لە دو هەفتەى داهاتودا شەڕڤانانی هێزه‌كانی سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) تەواوى ئەو خاکەى بەدەست داعشەوە ماوە له‌سوریا کۆنتڕۆڵى بکەن.
ئاوێنه: پاتریك شاناهان، كه كاره‌كانی وه‌زاتی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند؛ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتودا رێكخراوی داعش ئه‌و دواین پێگه‌و خاكه‌ی له‌سوریا له‌ژێر ده‌ستی ماوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌دا له‌ده‌ست بدات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت، ئێستا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ دواین شه‌ڕی دژ به داعش له‌رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
شەڕڤانان لە ئەیلولى ساڵی رابردوەوە بە پاڵپشتى هێزەکانى ئەمەریکا و گورزى ئاسمانى هاوپەیمانان هێرش و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولى جزیرەیان دەستپێکرد بۆ کۆتایىهێنان بە داعش.