مه‌زڵوم كۆبانێ‌: توركه‌كان رێگری‌ ده‌كه‌ن له‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان و هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ سه‌رێ‌ كانی‌
  2019-10-19       1416       

فه‌رماندی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات رایگه‌یاند "گه‌ر كار به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ واشنتۆن و ئه‌نقه‌ر نه‌كرێت، وایداده‌نێین كه‌ ئه‌مه‌ یارییه‌كه‌ له‌نێوان ئه‌مریكییه‌كان و توركیا".

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌نه‌راڵ‌ مه‌زڵوم كۆبانێ‌ فه‌رماندی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" به‌ ئاژانسی‌ فرانس پرێسی‌ راگه‌یاند ''توركه‌كان رێگری‌ ده‌كه‌ن له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و برینداران له‌ سه‌رێ‌ كانی‌''.

وتیشی‌: "توركه‌كان له‌لایه‌ك رێگری‌ له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی‌ تر باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌كشاوینه‌ته‌وه‌".

فه‌رماندی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات راشیگه‌یاند كه‌ "پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ پیلانگێڕییه‌ دژی‌ هێزه‌كانمان".

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ مایك پێنس جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد و دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا رایگه‌یاند كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ سوپای‌ توركیا رابگیرێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×