وێنەو ڤیدیۆ..لە "خانەقین"یش خۆپیشاندانە
  2019-10-28       4614       

هاوشێوەی بەغداو چەند شارێكی تری عێراق لەخانەقین خۆپیشاندان دەستی پێکردو خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و عێراق دروشم ئەڵێنەوە.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: لەقەزای خانەقینی سەر بەپارێزگا دیالە هاوشێوەی شارەکانیتری عێراق خۆپیشاندان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(دوشەممە)وە دەستی پێکردوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

عەلی تاڵب، یەكێك لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی خانەقین بە ئاوێنەی راگەیاند "لەئێستادا خۆپیشاندان لەناو بازاڕ لای فلکەی عەزیز پشتیوان دەستی پێکردوە، ئەوانەی ئێستا لەسەر شەقامن داوای دامەزراندن و مافەکانیان دەکەن، هەروەها پشتیوانی لەخۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەن."

وتیشی"لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی خانەقیندا هەردو ئاڵای کوردستان و عێراق هەڵکراوە، تاوەکو ئێستا بەردەوامەو ڕۆژانی داهاتوش بەردەوام دەبێت، خۆپیشاندەران داوای دابینکردنی ئارامی و ئاسایش دەکەن لەقەزای خانەقین".

هێمای بۆ ئەوەش کرد"سوپاسی هێزە ئەمنیەکان دەکەین ئەمنیەتی خۆپیشاندانەکە دەپارێزن، تاوەکو ئێستا بەئارامی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و تەئکیدی کردوە ڕۆژانی داهاتوش بەردەوام دەبن."

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×