عابیدی زایدو نێچیرڤان بارزانی!
  2019-11-06       2901       

دەگێڕنەوە کابرایەکی صۆفی ھەبوو ھەموو ژیانی بۆ خواپەرستی تەرخان کردبوو بەلام لەتەمەنی پیری داو  لەسەرەمەرگا کوفرێکی کرد بەم کوفرکردنە بەکافری مرد !


کەناڵی ڕووداویش کە نێچیرڤان بارزانی خاوەنیەتی ڕۆڵێکێ زۆر گەورە و کاریگەر و کوردانە و دڵسۆزانەی گێڕاوە لە ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کورردستان چ لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و بەتایبەتیش لەسەر ئاستی دەرەوە و لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی یەکیەتی ئەوروپاو ناتۆ و ناوخۆی ئەمریکا و زۆربەی ولاتانی تر پرسەکەی وورووژاندووە و حەقی خۆی پێداوە ، بەلام نێچیرڤان بارزانی بەم لێدوانەی کە ووتی (تورکیا لە ڕۆژئاوا کیشەی لەگەڵ کورد نی یە کێشەی  لەگەڵ پەکەکە ھەیە ) ھەم خۆی وەک عابیدی زاید لێکرد و  ھەم غەدری لە کارمەندان و پەیامنێرانی ڕووداویش کرد ! کاک نێچیرڤان دەکرێ جۆرێک لە فێڵ و پێچ و پەنای سیاسەت بەکاربھێنێت لەم کێشەیەی ئێستای تورکیا و ڕۆژئاوا بەلام بەم شێوەیەنا کە قسەیەک بکات گەورەترین سود بە تورکیا بگەیێنێت لەم شەڕەدا ، دەبوو کاک نێچیرڤان تەنیا ئەوەی لەبیربوایە کەلەڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کە خودی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدەری سەرەکی ڕیفراندۆم بوو کە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانیش بوو بینیمان چۆن تورکیا ھێندە دژمان وەستا و تەنانەت مانۆڕی سەربازی لەسەر حدودی زاخۆ ئەنجام دا بەھاوبەشی سوپای عێراقی و ئۆردوغان بە خودی کاک مسعودی گووت چۆن دەوڵەت بە سەرۆک خێڵ درووست دەکرێت ، ئایا دژایەتی تورکیا بۆ  ڕیفراندۆمەکەش تاوانی پەکەکە بوو!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×