سێیه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیاو روسیا له‌ باكوری سوریا ده‌سیپێكرد
  2019-11-08       430       

له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئەنكەرەدا، ئەمڕۆ هەینی سه‌ربازانی توركیا و روسیا ده‌ستیان به‌ سێیه‌م گه‌ڕانی وشكانیی هاوبه‌ش لە باكوری سوریا كرد.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی توركیا، كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا كه‌ پێكهاتوە له‌ چوار زرێپۆش له‌ پێگه‌یه‌كی گوندی "ئاڵاكامش" له‌ شارۆچكه‌ی "ئیدیل"ی توركیا ده‌ستیان به‌ جوڵه‌ كردو به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌گەڕانە هاوبەشەكەدا سنوریان تێپه‌ڕاند و له‌گه‌ڵ كاروانی سه‌ربازیی روسیدا یه‌كیيان گرت.

سه‌ربازانی توركیا و روسیا له‌ ناوچه‌ی نێوان قامیشلۆ- دێریک له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا گه‌ڕانی وشكانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش یاوه‌ری ئه‌و كاروانه‌ ده‌كات كه‌ گەڕانەكە‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌ربازانی توركیا كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌هۆی سێیه‌م گه‌ڕانی وشكانیه‌وه‌ ده‌چنه‌ خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی روسی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌كه‌نیان.

یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیاو روسیا رۆژی هه‌ینی 1ی تشرینی دوه‌م، له‌ناوچه‌ی نێوان 40 كیلۆمه‌تر له‌ خۆرهه‌ڵاتی سەرێکانی و 30 كیلۆمه‌تر له‌ خۆرئاوای قامیشلۆ، ئه‌نجامدرا. دوه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شیش له‌ 5ی تشرینی دوه‌م لەناوچه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی و خۆرئاوای گرێسپی ئه‌نجامدرا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×