ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات
كه هاوڵاتی داعشی به‌دیلگیراویان لای شه‌ڕڤانان له سوریا هه‌یه، وه‌ریانبگرنه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه"،
رۆبه‌رت بالادینۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند؛ واشنتۆن داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان كه په‌یوه‌ندیان
به‌داعشه‌وه كردوه‌و ئێستا لای شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)
دیل و زیندانین وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌روه‌ك وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
داواشی كردوه كه ئه‌و كه‌سانه له وڵاته‌كانی خۆیان دادگایی بكرێن.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌سه‌ده به سه‌دان داعشی بیانی له
زیندانه‌كانی ئه‌واندا ده‌ستبه‌سه‌رن كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به
داعشدا له‌سوریا له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه به‌دیل گیراون.
هه‌سه‌ده به‌رده‌وام داوای له‌و وڵاتانه كردوه ئه‌و
دیلانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌و له‌وڵاته‌كانی خۆیان دادگاییان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا زۆرێك
له‌و وڵاتانه ئاماده‌ی به‌ده‌مه‌وه‌چونی ئه‌و داخوازییه‌ی هه‌سه‌ده نه‌بون كه
ژماره‌یان ده‌یان وڵات ده‌بێت.
پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دیله بیانیانه بۆ هه‌ندێك له وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌نێویشیاندا فه‌ره‌نسا،
پرسێكی هه‌ستیاره به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی له‌سوریا.