مەزڵوم کۆبانی سوپاسی‌ میسر ده‌كات
  2019-11-15       2101       
مەزڵوم کۆبانی
مەزڵوم کۆبانی سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر دەکات له‌به‌رامبه‌ر هەڵوێستی ئەرێنیان لەسەر هەسەدە. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئامانج لەهێرشەکانی تورکیا گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریایە.

ئاوێنه‌: مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەتویتێکدا ڕایگەیاندووه‌، ئەوان هەڵوێستی کۆماری عەرەبی میسر بۆ پشتگیریکردنی گەلی سوریا لەبەرامبەر دوژمنایەتی‌و هێرشی تورکیادا بەرز دەنرخێنن.

مەزڵوم کۆبانی نوسیویه‌تی‌، "سوپای‌ هه‌ڵوێستی‌ میسر ده‌كه‌ین دژی‌ داگیركارییه‌كانی‌ توركیا كه‌ ئامانج لێی‌ گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریایە".

جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ كه‌ هەڵوێستی ئەرێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر لەسەر هەسەدە به‌رزده‌نرخێنین کە ڕەنگدانەوەی فرەیی نێو کۆمەڵگای سوریایە.

میسر یه‌كێك بو له‌و وڵاته‌ عه‌ربیانه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵوێستی‌ دژی‌ هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان-باكوری‌ سوریا ڕاگه‌یاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×