وەزیری دارایی هەرێم هەواڵی پاشەكەوتكردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران رەتدەكاتەوە
  2019-11-18       1954       

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم هەواڵی پاشەكەوتكردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران رەتدەكاتەوەو دەشڵێت، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: ئاوات شێخ جەناب، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە گوایە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت دەكرێت، ڕەت دەكەنەوە.

وتیشی "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوەو بەو شێوەش بەردەوام دەبێت."

ئەوەشی خستەڕو"پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتوە، لەسەرەتای دەست بەكاربونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتوەو لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە."

لە كۆتاییدا ئاوات جەناب نوری جەختی لەوەش كردەوە"دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەمو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×