"ده‌بێت به‌غدا تا دو هه‌فته‌ی دیكه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات"
  2019-02-11       1373       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند له‌ ئه‌مڕۆوه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌بێت به‌غدا تا دو هه‌فته‌ی دیكه‌ یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌وجۆره‌ی له‌ بودجه‌دا جێگیراكراوه‌، ره‌وانه‌ بكات.

ئاوێنه‌: شیروان میرزا، ئەندامی فراكسۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق  بە میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند؛ یاسای بودجەی 2019ی عیراق كە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكراوەتەوە، یەكسەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی زانیارییەكانیشمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بودجە دەركراوە.

لەبارەی رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، رایگەیاند؛ لەبەرئەوەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دەبێت تا دو هەفتەی دیكە یەكەم وەجبەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەیاسای بودجەدا جێگیركراوە رەوانەی هەرێم بكرێت.

وه‌زاره‌تی دادای عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراق له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

هەر بەپێی ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی داد، دوای بڵاوبونەوەی وەردەكاری و بەندەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×