محهمهدی حاجی مهحمود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی
کوردستان رایگهیاند؛ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان جددی تر
بون و رەنگە لەماوهی مانگێکدا حکومەت پێکبێت.
ئاوێنه: محەمەدی حاجی مەحمود، ئهمڕۆ دوشهممه لە لێدوانێکیدا
بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی لە بارەی ھەوڵەکانی ھەردو لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان
و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رێککەوتن و ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی ھاوبەش لە نێوانیان،
رایگهیاند "لە دوای ئەو رێککەوتنەی کە خۆیان ناویان لێنا رێککەوتنامەی ستراتیجی
لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رەنگە ئێستا و بە
تایبەت لە دوای دانانی سەرکۆماری عێراق لە لایەن یەکێتی ئەو رێککەوتنە کۆتایی پێھاتبێت
و لەئێستاشدا ھەردولا ھەوڵ دەدەن رێککەوتنێکی تر ئەنجام بدەن کە ئەو رێککەوتنەش لەم
حاڵەتەی ئێستادا رەنگە ئاسان نەبێت چونکە پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەنگی زیاتری
ھێناوە و کورسییەکانی زیاترە و دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی کەمترە، ئەگەر رێک بکەون
پێدەچێت ئەو رێککەوتنە بۆ چەند ساڵێکی داھاتو بەو شێوەیە بڕوات و یەکێتی بە بەشەکەی
خۆی رازی نەبێت کە ئەوەش یەکێکە لە کێشەکان".
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی "لە نێوان ھەردولا بێ متمانەییەک
دروستبوە، بەتایبەت لە بارەی دانانی پارێزگاری کەرکوک کە دەڵێن پێویستە لە یەک رۆژدا
کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک ـ یش ئەنجام بدرێت، ئەوەش
بێ متمانەیی ھەردولایە و دەترسن لەوەی ئەو بڕیارێک بدات و ئەوی تر لەدەستی دەربچێت،
ئەمەش وای کردوە قسە و لێدوانی پێچەوانەی یەکتر بدەن و قسەکانیان ھاوشێوەی یەک نەبێت."
ئهوهشی خستهڕو"ئەو رێککەوتنانەی ھەیە لەسەر بیرە نەوت
و وەزارەت و پەرلەمان و باڵیۆز و ئەوانەی ترە و زیاتر رێککەوتنەکان بۆ بەرژەوەندی حزبەکان
خۆیانە نەوەک یەکھەڵوێستی لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، پێم وایە ئەم رێککەوتنە
نوێیەی بڕیارە لە نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجامی بدەن پەیوەندی بە متمانەی نێوانیانەوە
ھەیە کە زیاتر بێ متمانەیی ھەیە لە نێوانیان و رەنگە بە نوسراو و ئیمزا بگەنە ئەنجامێک
تاوەکو ھیچ لایەکیان لە رێککەوتنەکە پەشیمان نەبێتەوە".
سەبارەت بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت، وتی"لەم چەند رۆژەی رابردودا ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت جددیتر
بون و رەنگە گەیشتبنە ئەنجامێک، پێدەچێت یەکێتی داوای ئەوە بکات سەرەتا ھەردولا رێکبکەون
لە نێوان خۆیاندا پاشان لەگەڵ لایەنەکانی تر گفتوگۆ بکەن، بەڵام پارتی دەیەوێت بزوتنەوەی
گۆڕان ـ یش بھێنێتە ناو گفتوگۆ و دانوستانەکانەوە کە ئەوکات دەبنە سێ لایەن، بەڵام
ئەم سێ لایەنە بەلای یەکێتی ـ یەوە قبوڵ نییە، وا دیارە لە دوایین کۆبونەوەی نێوان
ھەردولا و بەپێی لێدوانەکانی خۆیان ھەندێک ھەنگاویان نابێت، بەڵام بەپێی لێدوانە جیاجیاکانی
خۆیان دەردەکەوێت کە تا ئێستا ماویانە بگەنە رێککەوتن."
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێشبینی دەکات
ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ جددیتر ببنەوە و لە میانی مانگێکدا حکومەت پێکبھێنرێت.