نه‌سار روبێعی، سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری هاوپه‌یمانی سائیرون، ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه، رایگه‌یاند؛ هه‌ردو هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیرون رێككه‌وتون له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی
بونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌ناو خاكی عێراق. هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-یش
جه‌ختی كرده‌وه كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق پێویستی به رێككه‌وتنێكی
نوێ هه‌یه.
ئاوێنه: دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی فه‌تح و سائیرون، نه‌سار روبێعی له‌كۆنگره‌یه‌كی
هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هادی عامری رایگه‌یاند"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا رێككه‌وتین
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بونی هیچ هێزێكی بیانی له‌ناو عێراق قبوڵكراو نییه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی وه‌ك دیاریكردنی سه‌رۆكی
لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌قامگیری ئیداره‌ی پارێزگاكان و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بون.
وتیشی"ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی ئیمزاده‌كرێن به مانای ئه‌وه نییه بۆ تاهه‌تاهه‌یی بمێننه‌وه، به‌ڵكو
كاریان پێده‌كرێت و هه‌موار ده‌كرێن به‌پێی بارودۆخ پێشهاته‌كان، ئه‌وه‌شمان وت كه
مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان گرێدراوه به‌وه‌ی حكومه‌ت پێویستی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی
راوێژكاران و شاره‌زایانی سه‌ربازی یان هه‌ر شتێكی دیكه به‌پێی پێویست رابگه‌یه‌نێت."
لای خۆیشییه‌وه هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند؛ بونی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له‌عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیدا به‌ستراوه به داواكاریی
عێراقه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی دجه‌ستدرێژی نه‌یاران بوه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت
شتێكی گرنگ رونبكه‌ینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و
هێزه ئه‌مریكییه‌كان پێویستی به رێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی
ئێستا هه‌ن هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی
2011 عێراقیان به‌جێهێشت كه به مانای ئه‌وه‌یه كۆتایی به رێككه‌وتنی پێش‌و
هاتوه.