بەتۆمەتی دزینی 3 رەشەوڵاخ كەسێك دەستگیر دەكرێت
  2019-02-12       1932       

بەتۆمەتی دزینی 3 رەشەوڵاخ كەسێك دەستگیر دەكرێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت کەسێکیان دەستگیر کردوە دانیشتوی گوندێکی سەربەقەزای کەلارە کە سێ ڕەشەوڵاخی دزیوە پێشتر پێشینەی هەبوە بە6ساڵ زیندانی سزادراوەو بەرلێوردنی گشتی کەوتوە ئازادکراوە".



ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی گەرمیان کەوێنەیەکی بۆئاوێنە نێردراوە و تێیدا هاتوە"رۆژی8/2/2019 لە لایەن زاڵگەی تونێلی دەربەندیخانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا تۆمەتبارێک بەناوی(ئ ج ا م)لە دایک بوی (1995)و دانیشتوی گوندی(قولە سوتاو)ی سەر بە قەزای کەلار دەستگیربکرێت کە لە سنوری شاری سلێمانی هەستابو بە دزینی3سێ ڕەشە وڵاخ.


لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتوە کە تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی دزی کردنی هەیە و پێشتر بە هۆی دزی کردنەوە ماوەی6 شەش ساڵ سزای زیندانی دراوەو بەر لێبوردنی گشتی کەوتوەو ئازاد کراوە, هەر لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەشدا ناوە کە دوای ئازادکردنیشی دو تاوانی دزیکردنی دیکەی ئەنجامداوە".


ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوەکەدا هێمای بۆئەوەکردوە، یەکێک لە ڕەشە وڵاخەکان گەرێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی و دوانەکەی دیکە چاوەروان دەکرێت پاش دڵنیابون لە خاوەنەکانیان  ڕادەستیان بکرێنەوە،تۆمەتباری ناوبراو بە پێی هەردوو ماددەی444-443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×