"عەبدولخالق هەركی" لە ریزەكانی یەكێتی دەركرا
  2019-12-12       3020       

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، عەبدولخالق هەركی لە ریزەكانی حزبەكە دەركرد ئەوەش بەپاساوی "لێدوانی بۆ كەناڵەكانی دەرەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی."

ئاوێنە: مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەنوسراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچوە، رایگەیاندوە"ئاماژە بە كۆبونەوەی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاریی چوارەمین كۆنگرە لە رۆژی 12/12/2019، بڕیارماندا بە دەركردنی عەبدولخالق رەشید، ناسراو بە عەبدولخالق هەركی لەریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان."

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی سەبارەت بە هۆكاری دەركردنی ناوبراو، وتویەتی"بەهۆی پابەندنەبونی بەمادەی (11) خاڵی (4) بڕگەی(3) لەپەیڕەوی ناوخۆ، بەهۆی لێدوانی بۆ كەناڵەكانی دەرەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×