پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان كارى ستراتیژى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه‌
  2019-12-14       355       
سەرۆكی پەڕلەمانى كوردستان پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان به‌كاره‌ ستراتیژه‌كانى خوله‌كه‌ى وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت:پێویسته‌ كەرتەكانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی بەهێزبكرێن.

ئاوێنه‌: ڕێواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتى: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی یەكێكە لەستراتیژەكانی ئەم خولەی پەڕلەمانی كوردستان، بۆیە هەر هەوڵێك بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی هەبێت پاڵپشتی دەكەین.

وتیشى: پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئابووری و مانەوەی كیانی كوردەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بە توانایەكی ئابوورییەوە هەیە، كە بەدەربێت لەنەوت.

ڕێواز فایەق ڕاشیگه‌یاند: دەتوانرێت كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتوگوزار پەرەپێبدرێت و بەهێزبكرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پشتبەستنی تەواو بە كەرتی نەوت، بەمانای ئەوەدێت كە ڕۆژێك دێت كۆتایی دێت و ئەم كەرتە وێران دەبێت، یان نرخی زۆر دادەبەزێت وەك ئەوەی لەساڵی 2014 ڕوویدا.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×