داعش هێرشیكرده‌سه‌ر پۆلیسی قه‌زای دوجێل
  2020-01-15       532       
شه‌وی رابردوو داعش هێرشیكرده‌سه‌ر پۆلیسی قه‌زای دوجێل له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و كوژران و برینداربوونی حەوت پۆلیسی لێكەوتەوە.

ئاوێنە: خانه‌ی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە "شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیمی سەر بە قەزای دوجێل، هێرشیانكردە سەر خاڵێكی پشكنینی فەوجی چوارەمی فریاكەوتنی پۆلیسی سەڵاحەدین" .

ئاماژە بەوەش دراوە، كه‌ پەلامارەكە كوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی پێنجی دیكەی لێكەوتەوە كە یەكێكیان ئەفسەرە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×