2020-01-15   1270     
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا سزای توند به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر سیستمی موشه‌كی ئاسمانی (S-400) بكڕێت".
ئاوێنە: جودی هود، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، "له ئەگەری كڕینی موشه‌كی S-400ی روسی لەلایەن عێراقەوە، ئه‌وا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئامۆژگاری كۆمپانیاكانی كردوه، ئه‌و جۆره موشه‌كه به عێراق نه‌فرۆشن".
پێشتر چەند پەرلەمانتارێکی فەتح کە لەلایەن ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت ڕایانگەیاندبوو "ئەمریکا بێ ھیوای کردین لەوەی ئاسمانی عێراق بپارێزێت، بۆیە ھەوڵەکانمان بۆ کڕینی سیتەمی مشەکی ئێس ٤٠٠ دەخەینەگەڕ.
لە بەرامبەردا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سەپاندنی سزای ئابوری توندی له عێراق كردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ردو موشه‌كی S-300 و S-400 بكڕێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه دانوستانه‌كانی نێوان روسیا‌و عێراق راگیراون.