٣ وڵات رێگەی نەداوە تۆماریی تایبەت بە پرسەی ئەبو مەهدی موهەندیس بکرێتەوە
  2020-01-15       898       

سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی عێراقی رایگەیاندووە کە ٣ وڵات رەتیان کردووەتەوە لە باڵیۆزخانەی عێراق رێوره‌سمی تایبه‌ت بە پرسەی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێتەوە. 

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی تایبەت بە روسیا تودەی قسەی کردووە ئاماژەی بەوە داوە، ئەمریکا رێگەی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن نەداوە تۆماری (سجل) تایبەت بە پرسەی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێتەوە و رایگەیاندوە، ''کونسوڵخانەی عێراق لە دیترۆیت رووبەڕووی رێکاری ئەمنی گەورە بووەتەوە بۆ نەکردنەوەی تۆماری تایبەت بە پرسەکە''.

هاوکات لە سەرچاوەکە دەڵێت، ''ئیمارات رێگری نەکردووە لە کردنەوەی تۆماری پرسە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەبو زەبی سەرەڕای ئەوەی سیاسەتەکانی نزیکە لەو وڵاتانەی کە نەیانهێشتووە''.

شایەنی باسە بەرپرسەکە بە رووسیا تودەی راگەیاندووە کە هەریەکە لە ئەمریکا و بەحرێن و سعودیە رێگرییان کردووە و نەیانهێشتووە لە باڵیۆزخانەکانی عێراق تۆماری تایبەت بە پرسەی موهەندیس بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ماوەکانی پێشوو محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاری دەرکردبوو بۆ سەرجەم باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی دەرەوەی عێراق کە دەبێت تۆماری پرسەی کوژراوانی حەشدی شەعبی بکرێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×