2020-01-15   1193     
کەسایەتی سیاسی نزیک لە موقتەدا سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ''رۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ ی ١ ی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بەڕێوەدەچێت''.
ئاوێنه: ساڵح محەمەد عیراقی، کەسایەتی سیاسی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر چەند ئامۆژگارییەکی بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە خستووەتە ڕوو داوای كرد ''لەسەر هەموو خۆپیشاندەرێک پێویستە پابەندبێت بە ناسنامە عیراقیەکەی و رێگەنادرێت وێنەیەک بەرزبکاتەوە کە هەڵگری ناسنامەیەکی ئاینی یان حزبی یان سەربازی یان هەر ناوێکی تر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''جگە لە ئاڵای عیراق هیچ ئاڵایەک یان دروشمێكی دیکە بەرزناکرێتەوە''.
رۆژی ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ ، موقته‌د سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ''پێویسته بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت''.