2020-01-16   558     
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و داوایكرد "لە خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بن و ئێمه له‌گه‌ڵتانین"
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "هاوڵاتیانی عیراقی و شۆڕشگێڕه ئازاكان دژی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بن و ئێمه له‌گه‌ڵتانین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نیشتمان له‌گه‌ڵ داگیركاریی نابێت، سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی نابێت، ئارامی له‌گه‌ڵ تیرۆر نابێت و ئازادی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وی نابێت".
ئاماژەی بەوەش دا‌و "میانڕه‌وی رێگامانه و ئاشتی ئامانجمانه و سه‌روه‌ری داواكاریمانه و هه‌موو ده‌نگه‌كانی توندوتیژی و ملكه‌چبوون بێده‌نگ بن".
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه دێت دوێنێ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌غدا رایانگه‌یاند كه ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران گۆڕیوه و پشتی تێكردوون و به‌وهۆیه‌وه كێشه‌ی كه‌می خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ دروست بووه.