باڵیۆزخانەی ئەمریكا: سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی مایەی دڵخۆشییەكی گەورەیە
  2020-01-16       998       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتو بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق و بە پارێزەری سەرەكی ئاسایشی عێراق و ناوچەكە ناوی دەبات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نەجەف نەشتەرگەرییەكی سەركەوتو بۆ عەلی سیستانی ئەنجام دراوە ئەوەش دوای ئەوەی لە ماڵەکەیدا بەهۆی كەوتنەوە توشی شکانی ئێسک بو لە رانیدا.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییە سەركەوتوەكە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"بە دڵخۆشییەكی گەورەوە هەواڵی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانمان پێگەیشت. رۆڵی عەلی سیستانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری هەمیشەییدا پارێزەری سەرەكی ئاسیشی عێراق و ناوچەكەیە."

باڵیۆزخانەكە داوای زو چاكبونەوەشی بۆ سیستانی خواستوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×