بەرهەم ساڵح بۆ سیستانی: دەست بەرزدەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتانپارێزێت
  2020-01-16       842       

دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوی بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق ئەنجام درا ، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە بروسكەیەكدا كە ئاڕاستەی ناوبراوی كردوە دەڵێت"دەست بەرزدەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتانپارێزێت."

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نەجەف نەشتەرگەرییەكی سەركەوتو بۆ عەلی سیستانی ئەنجام درا، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماڵەکەیدا بەهۆی كەوتنەوە توشی شکانی ئێسک بو لە رانیدا.

لەوبارەیەوە هەر ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بروسكەیەكی ئاڕاستەی ناوبراو كردوەو تێیدا وتویەتی"هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی سەماحەتی پیرۆزتان، بەوردی و لە نزیكەوە چاودێریمان كردو ئێمە سوپاسگوزاری خوداین كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتویی کۆتایی ھاتوە، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین تەندروستیتان ساغ و سەلامەت بێت و خێر و نیعەمەتی بەڕێزتان بەسەر عێراق و گەلەكەیدا ببارێنێت لەگەڵ ئەو شیفایەی كە بەخشی بە بەڕێزتان."

بەرهەم ساڵح وتوشیەتی"دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتانپارێزێت لە هەمو بەڵا و ناخۆشییەك بە دورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عێراق و گەلی موسڵمان بتانهێلێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "سەرۆكایەتی كۆمار ئەوپەڕی ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزاروە پزیشكییەكان پەیوەندی بكات تا چاودێری پێویست پێشكەش بە سەماحەتتان بكات."

دەقی بروسكەكە...

سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی حسێنی سیستانی
سڵاوی پەروەردگاری مەزنتان لێبێت.

هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی سەماحەتی پیرۆزتان، بەوردی و لە نزیكەوە چاودێریمان كردو ئێمە سوپاسگوزاری خوداین كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتویی کۆتایی ھاتوە، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین تەندروستیتان ساغ و سەلامەت بێت و خێر و نیعەمەتی بەڕێزتان بەسەر عێراق و گەلەكەیدا ببارێنێت لەگەڵ ئەو شیفایەی كە بەخشی بە بەڕێزتان.

دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتان پارێزێت لە هەمو بەڵا و ناخۆشییەك بە دورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عێراق و گەلی موسڵمان بتان هێلێت، سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پەڕی ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزاروە پزیشكییەكان پەیوەندی بكات تا چاودێری پێویست پێشكەش بە سەماحەتتان بكات، لە كاتێكدا كە بڕوا و متمانەی تەواومان هەیە بە توانا و دڵسۆزی كادرانی پزیشكی كە بەسەركەوتوی سەرپەرشتی تەندروستی و نەشتەرگەرییەكەی بەڕێزتیان كرد و بەردەوامیش دەبن لە چاودێری كردنی تەندروستی سەماحەتتان.

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×