گرێسپی..سێ سەربازی توركیا كوژران
  2020-01-17       656       

لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی گرێسپی لە رۆژئاوای كوردستان، سێ سەربازی توركیا كوژران كە وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی ئەو سێ سەربازەی پشتڕاست كردۆتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە كە دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە ژمارەیەك سەربازی توركدا تەقیوەتەوە لەكاتێكدا ئەو سەربازانە خەریكی پشكنینی ئۆتۆمبێل بون لەسەر رێگەیەكی نزیك لە شارۆچكەی "سلوك" كە دەكەوێتە دوری 10 كیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری گرێسپی.

بەپێی رۆیتەرز لەئەنجامدا سێ سەربازی توركیا كوژراون.

"سلوك" و گرێسپی دەكەونە ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانیدان، ئەوەش دوای ئەوەی لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو، لەبەرامبەر ئۆپۆراسیۆنەكەی توركیادا، بەپێی رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و ئەنكەرە، شەڕڤانان لەو ناوچانە كشانەوە.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاندوە، كە سێ سەربازی وڵاتەكە لە هێرشێكدا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە سوریا كوژراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×